ئێران: ئاماده‌ین بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ سعوودییه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه له‌سه‌ر هه‌ر ئاستێك بێت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستانی سعوودیه ده‌ستپێبكات و جه‌ختیشیكرده‌وه، "ئه‌نجامی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ش بۆ ئه‌و دوو وڵاته و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش روون ده‌بێته‌وه".
له‌وباره‌یه‌وه سه‌عید خه‌تیب زاده، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتی: گۆڕانی زمان و گۆڕانی گوتاری سعوودیه به‌رامبه‌ر به ئێران، هاوكار ده‌بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، ئه‌گه‌ر ئه‌و گۆڕانكارییه ره‌فتاریش نه‌گرێته‌وه، ئه‌نجامێكی كرداری به‌ده‌سته‌وه نادات.
پێشتریش له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ میدیا فه‌رمییه‌كانی سعوودیه، كه شه‌وی 27ی مانگی رابردوو بڵاوكرایه‌وه، محه‌مه‌د بن سه‌لمان، جێنشینی سعوودییه دووپاتیكرده‌وه، "شانشینه‌كه‌یان ده‌خوازێت په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌بێت، به‌وپێیه‌ی ئێران وڵاتێكی دراوسێیه و ده‌یه‌وێت پێشبكه‌وێت، به‌ڵام لێره‌دا چه‌ند كێشه‌یه‌ك له نێوان هه‌ردوو لادا هه‌ن، كه سعوودیه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی كار بۆ چاره‌سه‌ركردنیان ده‌كات".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، میدیاكانی رۆژئاوا له‌سه‌ر زاری ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه، كه ناوه‌كانیان به نهێنی هێڵراونه‌ته‌وه، گواستییانه‌وه، له مانگی رابردوو به‌غدا میوانداری دانوستانه‌كانی راسته‌وخۆی نێوان هه‌ردوو شاندی سعوودیه و ئێرانی كردبوو، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كانیان و له گفتوگۆكاندا هه‌ردوو دۆسیه‌ی یه‌مه‌ن و لوبنان تاووتوێ كران.
جێگای ئاماژه‌یه، گرژییه‌كی زۆر له په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا هه‌یه، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر جه‌نگی یه‌مه‌ن و له ساڵی 2016ـه‌وه تا ئێستا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی فه‌رمیی دیپلۆماسی‌یان له نێواندا نه‌ماوه.
پێشتریش له 21ی مانگی رابردوو، ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، پێشبینی ده‌كرێت له كۆتایی ئه‌م مانگه یان سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو گه‌ڕی دووه‌می دانوستانه‌كانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و عه‌ره‌بستانی سعوودیه ده‌ستپێبكه‌نه‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی كه هیچ واده‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و گفتوگۆیانه دیاری نه‌كراوه.
ئاژانسی ناوبراو له‌سه‌ر زاری چه‌ند به‌رپرسێكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه ئاماژه‌ی به ناوه‌كانیان نه‌كردبوو، گواستبوویه‌وه، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌و دوو وڵاته كه سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه له به‌غدای پایته‌ختی عێراق به‌ڕێوه‌چوو، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی "زۆر بونیادنه‌ر" بوو. روونیشیكردبووه‌وه، هه‌ردوو لایه‌نی دانوستانه‌كان ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌یان تاووتوی كرد، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ململانێكانی یه‌مه‌ن و رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی ئێران.
له‌وباره‌یه‌وه به‌رپرسێكی دیپلۆماتكاری بیانی له ریازی پایته‌ختی سعوودیه به‌و ئاژانسه‌ی راگه‌یاندبوو، پێشبینی ده‌كرێت له كۆتایی ئه‌م مانگه یان سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو گه‌ڕی دووه‌می دانوستانه‌كانی نێوان ریاز و تاران ده‌ستپێ بكه‌ن.
ئه‌وكات ئاژانسه‌كه له‌سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه دووپاتیكرده‌وه، خالد حه‌میدان، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری سعوودیه و سه‌عید ئیروانی، جێگری ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی ئێران سه‌رۆكایه‌تی شاندی وڵاته‌كانیان بۆ دانوستانه‌كان ده‌كه‌ن، كه دوای سه‌ردانه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ ریاز ده‌ستی پێكردووه.
سێ سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ش كه یه‌كیكیان دیپلۆماتكار بوو، بۆ ئاژانسه‌كه‌یان ئاشكرا كردبوو، له گه‌ڕی یه‌كه‌می دانوستانه‌كان جه‌خت له دۆسییه‌ی یه‌مه‌ن كرایه‌وه و به‌رپرسێكی هه‌رێمایه‌تیش دووپاتیكرده‌وه، كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ڵێنیداوه هه‌ژموونی خۆی بۆ وه‌ستاندنی هێرشی حوسییه‌كان بۆ سه‌ر شانشینی سعوودیه به‌كاربهێنێت.
له به‌رامبه‌ریشدا تاران داوای له ریاز كردووه، له دانوستانه‌كانی ڤییه‌ننا پشتیوانی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران بكات.
دوو سه‌رچاوه‌ی دیكه بۆ رۆیته‌رز ئاشكرایانكردووه، له گه‌ڕی دووه‌می دانوستانه‌كاندا دۆخی لوبنانیش ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كی گفتوگۆكان ده‌بێت.
دیبلۆماتكارێكیش به‌دووری ده‌زانێت، له‌م قۆناغه‌دا هیچ رێككه‌وتنێك له‌نێوان سعوودیه و ئێران واژۆ بكرێت و گوتیشی: ئامانجی ئه‌و دانوستانانه ته‌نیا بۆ رێگریكردنه له دروستبوونی گرژی زیاتر له نێوان ئه‌و دوو وڵاته له ناوچه‌كه.
پێشتریش له 20ی مانگی رابردوو سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقیی ئاگادار ورده‌كاری نوێی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه نهێنییه‌كانی نێوان به‌رپرسانی سعوودیه و ئێران له به‌غدای پایته‌ختی عێراق ئاشكرا كردبوو.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به "روسیا الیوم"ی راگه‌یاندبوو، "سه‌ره‌تا چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنی له نێوان به‌رپرسانی ئه‌منی و دیپلۆماتكاریی ریاز و تاران له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوون و ده‌ستپێكی دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته زۆر جددی بوو".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه زۆر به‌نهێنی به‌ڕێوه‌چوو و ئاماده‌كارییه‌كانی له‌لایه‌ن ته‌نیا نووسینگه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه دوور له ده‌ستوه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه‌كان كرابوون".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشی: "ده‌ستپێكی ئاماده‌كارییه‌كان زۆر جددی نه‌بوون و په‌یوه‌ندییان به گۆڕانكارییه‌كانی دۆخی ئێستاوه نه‌بوو، به‌ڵكو پرۆسه‌یه‌ك بوو بۆ ته‌واوكردنی نامه‌یه‌كی پێشتر، كه له‌لایه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراقه‌وه له قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پیشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه گه‌یه‌ندرابوویه سعوودیه".
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، "ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كان زۆر نهێنین، به‌ڵام ده‌توانین بڵێین زۆریش جدییه و خواستێك له‌لایه‌ن هه‌ردوو وڵاته‌وه به هاوكاری عێراق بۆ كۆتاییهێنان به گرژییه‌كانیان له ناوچه‌كه هه‌یه، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به یه‌مه‌نه‌وه هه‌یه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی بوونی هه‌ندێك زانیاریی كرد، له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له ماوه‌كانی داهاتوودا دووباره له به‌غدای پایته‌ختی عێراق له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاته به‌ڕێوه‌بچێت.
له مانگی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2020، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق هه‌واڵێكی نهێنی و گه‌وره‌ی له‌ناكاوی ئاشكرا كرد، كاتێك رایگه‌یاند، ئه‌و كاته‌ی قاسم سوله‌یمانی له هێرشێكی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكادا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كوژرا، هه‌ڵگری نامه‌یه‌كی نووسراو بوو بۆ سعوودیه.
ئه‌وكات عه‌بدولمه‌هدی جه‌ختی كرده‌وه، "ئه‌و نامه‌یه‌ی سوله‌یمانی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنابوویه به‌غدا، وه‌ڵامی لایه‌نی ئێرانیی بۆ نامه‌یه‌كی پیشووتری سعوودیه‌ی له‌خۆ گرتبوو، كه له‌ڕێگه‌ی به‌غداوه گه‌یه‌ندرابوویه تاران و تایبه‌ت بوو به هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له ناوچه‌كه".
له 3ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2020، هه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی عێراقی و ئێرانی له هێرشێكی ئاسمانیی ئه‌مه‌ریكادا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كوژران.
H.B