مانچێسته‌ر یونایتد بووه‌ پاڵه‌وانی جامی فا

كه‌مێك پێش ئێستا یاریی فیناڵی جامی (فا)ـی ئینگلاند كۆتایی هات كه‌ هه‌ر دوو یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد و كریستال پاڵاس له‌ یاریگه‌ی وێمبڵی له‌ له‌نده‌ن ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه‌ و نازناوه‌كه‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی شه‌یتانه‌ سووره‌كان یه‌كلایی بووه‌وه‌.

له‌ گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ هیچ كامێكیان نه‌یانتوانی تۆڕی یه‌كتر بهه‌ژێنن، به‌ڵام له‌ كۆتاییه‌كانی گێمی دووه‌م رووداوه‌كان ده‌ستی پێكرد، له‌ خوله‌كی 78 جایسۆن بۆنشیۆن یانه‌ی كریستال پاڵاسی به‌ گۆڵێك پێشخست، به‌ڵام خۆشییه‌كانی ئه‌و یانه‌یه‌ ته‌نیا 3 خوله‌كی خایاند، كاتێك له‌ خوله‌كی 81 خوان ماتا ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ مانچێسته‌ر یونایتد یه‌كسان كرده‌وه‌.

دواتر دوو چاره‌كی تر زیاد كرا و یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له‌ چاره‌كی دووه‌م له‌ رێگه‌ی ئه‌ستێره‌ی لاوی یانه‌كه‌ی (لینگارد) گۆڵی پێشكه‌وتنی له‌ خوله‌كی 110 تۆمار كرد و رێگه‌ی نه‌دا یارییه‌كه‌ بچێته‌ لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ و به‌ فه‌رمی بووه‌ پاڵه‌وانی جامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلاندا كه‌ به‌ جامی فا ناسراوه‌.