حه‌شدی شه‌عبی دژایه‌تی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ده‌كات

هه‌وڵی فراوانكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی له‌ناوچه‌ كوردستانییه‌كان ده‌كات و داوای له‌ توركمانه‌كان كردووه‌ پاڵپشتییان بكه‌ن
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/5265162e-8e99-4733-a7a5-1d552d7fae09/Hashdi-shahbi.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

حەشدی شەعبی ھەوڵەکانییان بۆ پەلھاوێشتنیان بەرەو ناوچە کوردستانییەکان خستۆتە گەڕ و بۆ ئەو مەبەستەش دەیانەوێت رەزامەندی پێکھاتەکانی کەرکووك بە دەستبھێنن.

لە کۆبوونەوەیەکیاندا لەگەڵ تورکمانەکانی کەرکووك، داوای پشتگیرییان لێکردوون و دژایەتی خۆشییان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم لە کەرکووك دەربڕی.

حەشدی شەعبی بە نیازە سنووری دەسەڵاتەکانی لە سنووری کەرکووك فراوان بکات, بۆ ئەو مەبەستە گفتوگۆکانییان چڕکردووه‌تەوە بۆ بەدەستھێنانی پشتگیری پێکھاتەکانی کەرکووك, له‌ یەکەم ھەنگاویشیان داوایان لە تورکمانەکانی کەرکووك كردووه‌ پشتگیرییان بکەن.

بەرپرسێکی تورکمانیش کە ھاوکات ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکە, پشتگیری خۆی بۆ مانەوەی حەشدی شەعبی دووپات دەکاتەوە و بە پێویستیشی دەزانێت دەسەڵاتی ئەو ھێزە فراوان بکرێت.

دژایەتیکردنی ریفراندۆم لە کەرکووك و ناوچە کوردستانییەکان لە ئەجێندای کۆبوونەوەکەی تورکمانەکاندا بوو و دژایەتی خۆیان بۆ ئەو ھەنگاوەی کورد نیشاندا.

ئەگەرچی کورد ئێستا بەنیازە بەرەو سەربەخۆیی ھەنگاو بنێت, بەڵام بە بڕوای چاودێران ئاستەنگەکانی بەردەم ئەو ھەنگاوە، لە داھاتوو زۆرن بەتایبەت لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیداره‌ی ھەرێم، کە زۆر لایەن و پێکھاتە لە ئێستاوە نییەتی خۆیان بۆ ریگریکردن لە خەونەی کورد دەربڕیوە و بە ئاشکرا دژایەتی دەکەن.