فه‌رمی ناوه‌رۆكی گرێبه‌سته‌كه‌ی مۆرینیۆ له‌گه‌ڵ رۆما ئاشكرا بوو
خۆزێ مۆرینیۆ بە فەرمی لە وەرزی داهاتوو دەبیتە راهێنەری رۆما و دوای 11 ساڵ بۆ كاری راهێنه‌رایه‌تی گه‌ڕایه‌وه سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا.
کەمێک بەر لە ئێستا یانەی رۆما لە بەیاننامەیەکی فه‌رمی رایگەیاند لەگەڵ خۆزێ مۆرینیۆ گەیشتنە رێککەوتن و لەسەرەتای وەرزی داهاتووەوە سەرکردایەتی تیپەکەیان دەکات.
دیاریکردنی مۆرینیۆ بە راهێنەری داهاتوو دوای چەند کاتژمێرێک لە راگەیاندنی رۆیشتنی فۆنیسکا دێت و ئەم راهێنەرە تەنیا ئەم چەند یارییەی رۆما ماویەتی سەرکردایەتی تیپەکە دەکات.
گرێبەستەکەی مۆرینیۆ لەگەڵ رۆما لە سەرەتای وەرزی داهاتوو تاکو ساڵی 2024 دەبێت.
مۆرینیۆ لە ناوەراستی مانگی رابردوو بەهۆی ئەنجامە خراپەکان لە راهێنەرایەتی تۆتتێنهام دوورخرایەوە، دوای 11 ساڵ بۆ كاری راهێنه‌رایه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه سێریا ئه‌ی كه پێشتر له نێوان 2008 تا 2010 له ئینته‌ر میلان بووه و نازناوی سێریا ئه‌ی و چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌ی بردووه‌ته‌وه.