شاندێکی باڵای ئەمه‌ریکا گەیشتە عێراق
K24- هه‌ولێر:
ئەمڕۆ سێشەممە 4ی ئایار/ مایۆی 2021، شاندێکی باڵای حکومەتی ئەمه‌ریکا گەیشتە عێراق و لەگه‌ڵ مستەفا کازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق کۆبووەوە، هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی لە تویتێکیدا ئاماژەی بە هاتنی ئەو وەفدە کردووە بۆ کوردستان.
شاندەکەی ئەمه‌ریکا بەسەرپەرشتی رێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا، برێت مەکگۆرگە، ئامانجی سەردانی ئەو شاندەش هاوکاری و هەماهەنگی زیاترە لە نێوان ئەمەریکا و عێراق.
به گوێره‌ی زانیارییەکان، ئەندامانی شاندەکە پێکهاتوون لە دێرك شۆلیت، راوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا، جۆی هود یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیك و دانا سترۆل جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، گفتوگۆکان لەبارەی هەماهەنگی و هاوکاری هەردوولان لە پرسە جیاوازەکان، بەتایبەتیش پرسی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات.
هاوکات رۆژی دووشەممە هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تویتەر رایگەیاندووە، شاندێکی گرنگی ئیدارەی نوێی ئەمەریکا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
دوێنێ ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشێیتد پرێس له‌سه‌ر زاری ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌و وڵاته گواستییه‌وه، كه گه‌شتێكی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستی هێوركردنه‌وه‌ی هه‌ڵچوون و نیگه‌رانییه‌كانی هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه، له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی واشنتن و تاران بۆ سه‌ر مێزی گفتوگۆ.
ئه‌و گه‌شته‌ی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا دوای ئه‌وه دێت، ئێستا هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و ئێران لە رێگه‌ی نێوه‌ندگیره‌كانه‌وه له ڤیه‌ننا سه‌رقاڵی گه‌ڕێكی دانوستانن له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران له‌گه‌ڵ زلهێزانی جیهان، كه به‌ر له سێ ساڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌و رێككه‌وتنه راگه‌یاندبوو، كه پێشتر له ساڵی 2015 له نێوان ئێران و وڵاتانی 5+1 واژۆ كرابوو.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه كریس كۆنز، سیناتۆری دیموكراتخوازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كه دۆستێكی نزیكی بایدنه، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان له ئه‌بوزه‌بیی پایته‌ختی ئیمارات گوتی: "هیوادارین ئه‌و مه‌ترسییه ره‌وایانه‌ی ئیمارات كه‌م ببنه‌وه، كه به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی لای درووست بوونه، به‌و ئومێده‌ین به‌شداریكردنێكی فراوانتر به هاوپه‌یمانه‌كانمان له ناوچه‌ی كه‌نداو بكه‌ین".
به‌گویره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشێیتد پرێس، ئامانج له‌و گه‌شته‌ی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بۆ به‌هێزكردنی په‌یوندییه سیاسی، ئابووری، رۆشنبیری و ئه‌منییه ستراتیژی و دوورمه‌وداكانه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی پایته‌ختی ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌كه‌ن، كه شانده‌كه‌یان هه‌ریه‌ك له برێت مه‌كگۆرگ، هه‌ماهه‌نگكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا، دێریك شۆلیت، راوێژكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه له‌خۆ ده‌گرێت و بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی ئه‌بوزه‌بی، ریاز، عه‌مان و قاهیره بكه‌ن.
ئه‌و ئاژانسه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، تا ئێستا ئیمارات، سعوودیه و وڵاتانی دیكه‌ی كه‌نداو، كه له سه‌رده‌می ئۆباما له دانوستانه‌كانی ئه‌تۆمی بێبه‌ش كرابوون، چه‌ندین جار داوای به‌ده‌ستهێنانی كورسیی دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كانیان كردووه و هه‌میشه جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه، له ئه‌گه‌ری هه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، پێویسته به‌رنامه‌ی مووشه‌كه بالیستییه‌كانی ئێران و پاڵپشتییه‌كانی تاران بۆ بریكاره‌كانی له ناوچه‌كه بهێنرێنه سه‌ر مێزی گفتوگۆ.