كازمى ده‌ست له‌كار كیشانه‌وه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی عێراقی په‌سه‌ند كرد
K24- هه‌ولێر:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی حه‌سه‌ن ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراقی په‌سه‌ند كرد.
ده‌ست له‌كار كیشانه‌وه‌ی ته‌میمی دوای ده‌رچوونی راپۆرتی لیژنه‌ی تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه له رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب هاتووه، كه تێیدا 82 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 110 كه‌سیش بریندار بوون.
دوای ده‌رچوونی راپۆرتی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه، به بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی ناوچه‌ی روسافه‌ی شاری به‌غدا له‌كاره‌كه‌ی دوور خرایه‌وه و هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق و پارێزگاری به‌غداش كه له كاره‌كانیان هه‌ڵپه‌سێردرابوون، گه‌ڕێندرانه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ، سه‌رچاوه‌یه‌ك له نووسینگه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به میدیاكانی راگه‌یاندبوو، ته‌میمی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه.
رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب له ناوچه‌ی روسافه‌ی شاری به‌غدا له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه كاردانه‌وه‌ی توندی به‌دوای خۆیدا هێنا، كه تێیدا82 کەس گیانیان لە دەستدا و 110 کەسی دیكه‌ش بریندارن، ھاوکات ژمارەیەك لە قوربانیانی رووداوەکە بە ھۆی شێواوی جەستەیانەوە نەناسرانەوە، ئەنجومەنی وەزیران ھەڵوێستی وەرگرت و لە دانشتنێکی نائاساییدا بڕیاریدا، ھەریەك لە وەزیری تەندروستی، پارێزگاری بەغدا و بەڕێوبەری تەندروستی روسافە دەست لە کار بکێشنەوە و رەوانەی دادگایان بکەن بۆ لێکۆڵینەوەكردن له‌گه‌ڵیان و لە ماوه‌ی پێنج رۆژدا ئەنجامی لێکۆلێنەوەکە ئاشکرا بکرێت، ھەروەھا حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەرگای نەخۆشخانەکانی واڵا کرد بۆ ھاوکاریکردنی بریندارەکانی ئەو رووداوە.