ھێزەكانی سووریای دیموكرات بەرەو رەققە پێشڕەوی دەكەن
K24 - ھەولێر
هێزهكانی سووریای دیموكرات به هێزێكی زۆر و چهكی قورسهوه بهرهو شاری رهققهی پایتهختی داعش لە سووریا پێشڕهویان كرد.
هێزهكانی سووریای دیموكرات گرتهیهكی ڤیدیۆییان له تۆڕه كۆمهڵایهتیهكاندا بڵاوكردهوه، كه تێدا دهردهكهوێت ئهو هێزه به دهیان تانك و چهكی قورسهوه دهربازی سنووری شاری رهققهی بوون كە بە پایتهختی داعش له سووریا ناو دەبرێت.
چەند رۆژێك لەمەوبەر فڕۆکەكانی ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بڵاوکراوەیان بۆ دانیشتوانانی ئەو شارە خستوەتە خوارەوە و داوایان لێدەکەن شارەکە بەجێ بھێڵن، پێش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی شارەكە، بەڵام چەكدارانی داعش رێگریان لە خەڵكەكەی كردووە.
پێشتر ساڵح موسلم، ھاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكرات (پهیهده) لە پاریس رایگەیاندبوو، ھێزەكانی سووریای دیموكرات، خۆیان ئامادە دەكەن لەگەڵ ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی شاری رەققە.
زیاتر لە دوو ساڵ دەبێت شاری رەقە كەوتوەتە دەست رێكخراوی داعش و بە پایتەختی داعش لە سووریا ناو دەبرێت بە گوێرەی زانیارییەكان داعش ژمارەیەكی زۆری ھێز و چەك و زرێپۆشیان لەو شارە جێگیر كردووە.