بۆردی سەربەخۆی پێداچوونەوەی فەیسبووک: پشتیوانی له بلۆك كردنی ترهمپ دهكهین
K24 – ھەولێر:
بۆردی سەربەخۆی پێداچوونەوەی فەیسبووک پشتیوانیكرد لە بڕیاری بلۆککردنی پێگەی دۆناڵد ترەمپ لهو تۆڕه كۆمهڵایهتییهدا. دۆناڵد ترەمپیش، جارێكی دیکە گومانی خستە سەر ئەنجامی هەڵبژاردنی سهرۆكایهتی تشرینی دووهمی رابردوو و گوتی: "ساختەکاری کراوە".
بەڕێوبەری جێبەجێکاری فەیسبووک، مارک زوکەربێرگ گوتی: لە ماوەی گواستنەوەی دەسەڵات دەستگەیشتنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا بە فەیسبووک ئەگەری مەترسی گەورەی هەبوو.
دۆناڵد ترەمپ دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە، جارێکی دیکە قسەی خۆی چەند بارە كردەوە و گوتی: لە هەڵبژاردنەکاندا ساختەکاری کراوە.
6ی کانوونی دووەمی ئەم ساڵ، سەرۆکی ئەمەریکا لە گوتارێکدا گومانی خستە سەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و رایگەیاند، ساختەکاری کراوە و داوای لە لایەنگرانی کرد هەڵبکوتنە سەر کۆنگرێس.
دوای بە دوای ئەوە، دۆناڵد ترەمپ لە فەیسبووک و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی دیکە بلۆک کرا.