گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانووستانه‌كانی ڤیه‌ننا به‌ڕێوه‌ده‌چێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ له ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا، گه‌ڕێكی دیكه‌ی پرۆسه‌ی دانووستانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له باره‌ی پرسی رێككه‌وتنی ناووكی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی هاوبه‌شی پلانی كاری گشتگیر، كه تایبه‌ته به رێككه‌وتنی ناووكی 2015ی نێوان ئێران و وڵاتانی چوار كۆ یه‌ك ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا نوێنه‌رانی، رووسیا، چین، فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا و كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌روه‌ها نوێنه‌ری یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌شداری ده‌كه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا باس له سه‌رخستنی پرۆسه‌ی دانووستانه‌كانی ڤیه‌ننا ده‌كه‌ن.
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه له ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا به به‌شداری ئێران و ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌ڵمانیا، دانووستانی تایبه‌ت به پرسی ناووكی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌و دانووستانانه‌دا ئه‌مه‌ریكا داوا ده‌كات ئێران پابه‌ندی ته‌واوی رێككه‌وتنی ناووكی بێت، كه خۆی لێی كشاوه‌ته‌وه و ئێرانیش داوا ده‌كات ئه‌مه‌ریكا به یه‌كجار هه‌موو سزاكانی سه‌ر ئێران لابه‌رێت.