راپۆرتێکی ئەمەریکی: میلیشیاکان نیمچە دەوڵەتێکیان لەنێوان عێراق و سووریا دروستکردووە

"بێجگە لە بواری سەربازیی، کۆنتڕۆڵی جموجۆڵی بازرگانی و ئابووری ناوچەکەشیان کردووە"
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

راپۆرتێکی هەواڵگری ئەمەریکی ئاشکرای دەکات، گرووپە میلیشیا شیعەکان نیمچە دەوڵەتێکیان لە ناوچە سنوورەکانی نێوان عێراق و سووریا دروستکردووە.

بەگوێرەی راپۆرتێکی پەیمانگای نیولاینسی ئەمەریکی کە تایبەتە بە راپۆرت و شیکاری هەواڵگری، ئاشکرای کردووە "گرووپە میلیشیا شیعەکان بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵی ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق و سووریایان کردووە و نیمچە دەوڵەتێکیان لەو ناوچەیەیە دروستکردووە".

راپۆرتە ئەمریکییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەو گرووپە میلیشیایانە کە زۆربەیان لەلایەن ئێرانەوە هاوکاری دەکرێن، بێجگە لە بواری سەربازیی ناوچەکە کۆنتڕۆڵی جموجۆڵی بازرگانی و ئابووری ناوچەکەشیان کردووە، هەر کەسانی سەر بەو گرووپانەش لە پۆستە حکومییەکانی ناوچە دانراون".