"پێداگیری له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی پرۆژه‌ی سووپه‌رلیگ ده‌كه‌ن"

فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید و سه‌رۆكی یانه‌ی یوڤێنتۆس
فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید و سه‌رۆكی یانه‌ی یوڤێنتۆس

دوای ئەوەی دوێنێ یوێفا سزای 9 یانەی بەشداربووی لە خولی سوپەری ئەوروپا بڵاوکردەوە و هەڕەشەی لە 3 یانەی ریال مەدرید، بارسێلۆنا و یۆڤێنتۆس کرد کە تاوەکو ئێستا لە خولەکە پاشەکشەیان نەکردووە، ئەم 3 یانەیە ئەمڕۆ بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و هەڕەشەکانی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپایان رەتکردەوە.

هەر سێ یانەی ریال مەدرید، بارسێلۆنا و یوڤێنتۆس دوای هەڕەشەکانی یوێفا و فیفا ئەمڕۆ بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و جارێکی دیکە پێداگری لەسەر بەڕێوەچوونی خولی سوپەری ئەوروپا دەکەن.

یانەکانی ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا، دوای ئەوەی دوێنێ نۆ یانە بەشداربووەکانی سوپەر لیگ لەلایەن یوێفا و فیفاوە سزاکانیان راگەیێندرا، ئەمڕۆ بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تیایدا بیرۆکەی پرۆژەکەیان دووپات کردەوە و رایانگەیاندووە لەگەڵ یانەی یۆڤێنتۆس بەردەوام دەبن لەسەر ئەم بیرۆکەیە.

دوێنێ یوێفا بەفەرمی بەیاننامەیەکی لەسەر 9 یانەی بەشدار لە بیرۆکەی خولی سوپەری ئەوروپا بڵاوکردەوە و ئەو نۆ یانەیەی کە پێشتر لە خولەکە کشاونەتەوە سزای دارایی دران و سەبارەت بە سێ یانەی ریال مەدرید، بارسێلۆنا و یۆڤێنتۆس کە تاوەکو ئیستا پاشەکشەیان نەکردووە، یوێفا هەڕەشەی ئەوەی کردووە کەیسەکەیان رادەستی لیژنەی تەمبێکاری فێدراسیۆنەکەیان کردووە و لە داهاتوویەکی نزیک سزاکەی ئەوانیش کە قورستر دەبێت رادەگەینێت.

دوای ئەم بەیاننامەیە ئەمڕۆ هەرسێ یانەکە بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە هەموو هەڕەشەکان رەتدەکەنەوە، هەرچەندە چاوەڕێ دەکرا کە ئەوانیش پاشەکشە بکەن، بەڵام لە بەیاننامەکەدا هاتووە ئەوان بەردەوام دەن و هەموو ئامانجیشیان ئەوەیە زیاتر تۆپی پێ بەرەو پێش ببەن.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەی سێ یانەکە هاتووە ئەوان تاوەکو ئێستا لەلایەن یوێفا و فیفاوە هەڕەشەیان لێدەکرێت ئەمەش جێگەی قبول کردن نیە و رێگەی یاسایی دەگرنە بەر.

3 یانه‌كه‌ی سووپه‌رلیگ كه‌ تا ئێستا به‌ فه‌رمی نه‌كشاونه‌ته‌وه‌
3 یانه‌كه‌ی سووپه‌رلیگ كه‌ تا ئێستا به‌ فه‌رمی نه‌كشاونه‌ته‌وه‌