داعش هێرش دەکاتە سەر گروپی سەرایای سەلام
K24 - ههولێر:
لە هێرشێکی داعش بۆ سەر گرووپە چەکدارەکانی "سەرایای سەلام" لە پارێزگای سەڵاحەددین دوو ئەندامی گرووپەکە کوژران و سێی دیکەش برینداربوون.
سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، داعش هێرشی کردوەتە سەر خاڵێکی گرووپی چەکداری "سەرایای سەلام" لەناوچەی "زلوعیە"ی سەر بە پارێزگای سەلاحەددین و لە ئەنجامی هێرشەکەدا دوو چەکداری گروپەکە کوژراون و سێی دیکەش برینداربوون.
لەماوەی چەند مانگی رابردوودا بە دیاریکراوی لەچەند رۆژی رابردوودا، داعش هێرشەکانی بۆ سەر ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و سنووری پارێزگای سەڵاحەدین زیاتر کردووە.
د.ی