هێزی دەریاوانی ئەمه‌ریکا دەست بەسه‌ر به‌له‌مێكی پڕ چه‌كی نایاسایی داده‌گرێت
K24 - هه‌ولێر:
هێزی دەریاوانی ئەمه‌ریکا لە باکووری دەریای عەرەب دەست بەسەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی نایاسایی دادەگرێت، كه گومان ده‌كرێت ئەو چەکانە لەلایەن ئێرانەوە بۆ حوسییەکانی یەمەن رەوانە کرابن.
کەشتیگەلی پێنجەمی هێزی دەریاوانی ئەمه‌ریکا لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، لە باکووری دەریای عەرەب دەستیان بەسەر بەلەمێکدا گرتووە، کە بڕێکی زۆر لە چەك و تەقەمه‌نی نایاسایی هەڵگرتووە، بەشێکی چەکەکانیش بریتین لە چەکی دژە تانکی رووسی و سەکۆی هەڵدانی مووشەك و هەزاران پارچە چەکی دیکەی چینی.
ئاماژه به‌وه كرا، ماوه‌ی دوو رۆژ چاودێری ئه‌و به‌له‌مه كرا، كه بڕێكی زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هه‌ڵگرتووه، به‌ڵام نازانرێت له‌لایه‌ن كێوه به‌له‌مەكه ره‌وانه‌ی ده‌ریا كراوه و ناسنامه‌ی به‌له‌مەكه ئاشكرا نییه.
ئاژانسەکانی هەواڵیش بڵاویانکردەوە، گومان دەکرێت ئەو چەکانە لەلایەن ئێرانەوە بۆ حوسییەکانی یەمەن رەوانە کرابن، بەڵام هێشتا ئەمە پشتڕاست نەکراوەتەوە و هێزی دەریاوانی ئەمه‌ریکاش رایدەگەیەنێت دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
Thousands of illicit weapons interdicted by guided-missile cruiser @USSMonterey (CG 61) from a stateless dhow in international waters of the North Arabian Sea on May 6-7.
— U.S. 5th Fleet (@US5thFleet) May 8, 2021
Cache of weapons included advanced Russian-made anti-tank guided missiles & Chinese Type 56 assault rifles. pic.twitter.com/07Fv92vbrV
د.ی