نهێنی په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 2020 له لایه‌ن كۆمارییه‌كانه‌وه چییه؟
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
لیندسی گراهام، سیناتۆری دیاری كۆمارییه‌كان رایگه‌یاند، ئه‌و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 2020 په‌سه‌ندكردووه و هانی كۆمارییه‌كانی داوه، كه ئارامبگرن، له نێویاندا هه‌وڵی زۆری له‌گه‌ڵ "دۆناڵد تره‌مپ" سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا داوه، كه ئارامبگرێت و چاوی خواسته‌كانیان بخه‌نه‌سه‌ر هاتنی هه‌ڵبژاردنی مێدتێرمی داهاتوو.
گراهام له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رۆژی (17ی ئایار/ مایۆ‌ی 2021) له‌ویلایه‌تی ساوس كارۆلاینا، وتی: "من ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانم په‌سه‌ندكرد. سه‌باره‌ت به من هه‌ڵبژاردنی 2020 كۆتایی هات، من ئێستا ئاماده‌م بۆ پێشبڕكێیه‌كی نوێ و هیوادارم هه‌ریه‌ك له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی پیران له 2022 بگرینه‌وه ده‌ست".
ئه‌م وتانه‌ی گراهام به‌رامبه‌ر قسه‌یه‌كی دووباره بووه‌وه‌ی "تره‌مپ" هات، كه تیشكی خسته‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی 2020 كه دیموكراته‌كان به (ساخته) سه‌رۆكایه‌تیان برده‌وه. له‌كاتێكدا تیمی یاسای "تره‌مپ" ده‌یان جار تانه‌یان له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان دا و له‌ئه‌نجامیشدا له دادگا دۆڕان.
جگه له‌وه‌ی به‌شێكی زۆری به‌رپرسانی حزبی كۆماریی شانبه‌شانی "ولیام بار" سه‌رۆكی داواكاری گشتی پێشوو ئاماژه‌كانیان وابوو، كه له بوارێكی فراواندا ساخته له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا نه‌كراوه، به‌ڵام ئه‌م رایانه‌ی ئه‌وان نه‌بووه‌ته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی لێدوانه‌كانی "تره‌مپ" به‌رامبه‌ر ساخته‌كردنی هه‌ڵبژاردنی 2020 ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا.
له‌كاتێكدا "گراهام" له مانگی كانوونی دووه‌می 2021، دانی نا به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 2020. له كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌دا، وتی: "من ئه‌نجامه‌كه‌م په‌سه‌ند كرد، بڕیارمانداوه كه گۆڕانكاری بكرێت له یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان كاتێك به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی 2022 ده‌ڕۆین، له نێو ئه‌و گۆڕانكارییانه‌دا وردبینی زیاتری ناسنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی ده‌نگده‌ران پێویسته".
ئه‌و پێداگری له‌ئه‌وه‌ش كرد و گوتی: "له‌و باوه‌ڕه‌دام پێویسته ئێمه ریفۆرم بكه‌ین له سیستمی هه‌ڵبژاردندا، بۆیه پێموایه زیره‌كییه كه ریفۆرم له یاساكه‌دا بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی ده‌نگده‌ر بزانێت ئه‌و چی ده‌كات و كێیه؟".
سیناتۆره كۆمارییه‌كه جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، كه له‌و باوه‌ڕه‌دایه ژماره‌یه‌كی زۆر هه‌ستیان به‌وه‌كردووه، كه شتێكی خراپ له هه‌ڵبژاردن رویدا، به‌ڵام پێموایه پێویسته "تره‌مپ" و حزبی كۆماریی تیشك و چاویان بخه‌نه سه‌ر چاكسازی له سیستمی هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵبژاردنی 2022ی داهاتوو، كه به‌ڕێوه‌یه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران".
ئه‌نجومه‌نی یاسادانانی ویلایه‌ته‌كان له‌لایه‌ن كۆمارییه‌كانه‌وه كۆنترۆڵ كراوه، و یاساكه‌ش بڕیاری له‌سه‌ر دراوه و په‌سه‌ندكراوه، له‌كاتێكدا "بایدن" براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و رێگری نوێ دروستده‌كات بۆ گه‌یشتن به‌ده‌نگدان.
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی سه‌نته‌ری "برینان" ئه‌ندامانی نوێنه‌رانی ویلایه‌ته‌كان له‌مساڵدا 361 پڕۆژه‌یاسایان پێشكه‌شكردووه له 47 ویلایه‌ت، كه رێگری ده‌كات له‌وه‌ی ده‌ستكاری ده‌نگی ده‌نگده‌ران بكرێت.
له كاتێكدا زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیرانی كۆمارییه‌كان سه‌ره‌تایی ئه‌مساڵ له كۆنگرێس دژی بردنه‌وه‌ی ده‌نگدانی سه‌رۆك "بایدن" بوو له كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان (Electoral College) به‌ڵام بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دوای هه‌ڵبژاردنی (تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2020) پابه‌ندبوونی خۆیان دووپاتكرده‌وه، كه "بایدن" سه‌رۆكی داهاتووه، له‌كاتێكدا "تره‌مپ" هه‌وڵی ده‌دا كه له‌مپه‌ر دروستده‌كات له‌به‌رده‌م ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی 2020.
هه‌رچه‌نده كۆمارییه‌كان له نێو خۆیاندا كۆك و ته‌بانه‌بوون به‌رامبه‌ر لێدوانه‌كانی "تره‌مپ" كه ساخته به‌شێكی گه‌وره بووه له هه‌ڵبژاردن. به‌ڵام به‌پێی راپرسییه‌ك "پڕوپاگه‌نده‌ی درۆ" له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شێكی گه‌وره‌ی نێو ده‌نگده‌رانی كۆمارییه‌كان بووه.
به هه‌مان شێوه له‌و راپرسیه‌دا كه رۆیته‌رز - ئه‌پسۆس له مانگی رابردوو ئه‌نجامیدا، ده‌ریخستووه كه له‌نێو 10 كه‌سی كۆماری 6 كه‌سیان پێیانوایه تره‌مپ "درۆ"ی كردووه، كه پێوایه بایدن به ساخته سه‌رۆكایه‌تی بردووه‌ته‌وه.
به‌پێی راپرسییه‌كی دیكه‌ش كه CBS-ی نیوز له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا كردوویه‌تی، (67%)ی كۆمارییه‌كان پێیانوابووه كه سه‌رۆك بایدن براوه‌ی یاسایی هه‌ڵبژاردنی 2020 نه‌بووه.
هه‌روه‌ها به‌پێی هه‌مان راپرسی (47%) پێیانوایه ستراتیژیه‌تی حزب بۆ بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو پێویسته گۆڕانكاری له یاساكانی ده‌نگدان بكرێت.
د.ی