ڤیدیۆ.. له كه‌ربه‌لا هێرش كرایه سه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئێران

K24- هه‌ولێر:
ئه‌مشه‌و خۆپیشانده‌ران هێرشیان كرده سه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئێران له پارێزگای كه‌ربه‌لا و هه‌وڵی سووتاندنی بینایه‌ی كونسوڵخانه‌كه‌یان دا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاند، ئه‌مشه‌و نزیكه‌ی 300 كه‌س له نزیك كونسوڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له پارێزگای كه‌ربه‌لا گردبوونه‌وه‌یه‌كیان سازكرد و دواتر هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر بینایه‌ی كونسوڵخانه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه ئاماژه به ناوی نه‌كراوه، رایگه‌یاند، خۆپیشانده‌ران له ده‌وروبه‌ری بینایه‌ی كوسوڵخانه‌كه ئاگریان له تایه‌ی ئۆتۆمبێل به‌ردا و هه‌وڵی سووتاندنی بینایه‌كه‌یان ده‌دا.
وه‌ك ئاشكراشیكرد، دوای گه‌یشتنی هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ شوێنی خۆپیشاندانه‌كه، رووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌ران بوونه‌وه و بڵاوه‌یان پێكردن و نه‌یانهێشت بچنه ناو بینایه‌ی كونسوڵخانه.
چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی په‌لاماره‌كه و كاتی ئاگربه‌ردان له ده‌وروبه‌ری كونسوڵخانه‌كه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه، له دیمه‌نه‌كانیدا پشێوییه‌كان نیشان ده‌دات.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چالاكوان و رێكخه‌ری دیاری خۆپیشاندانه‌كانی كه‌ربه‌لا، ئیهاب ئه‌لوه‌زنی له‌به‌رده‌م ماڵی خۆیان له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه تیرۆر كرا‌و و له رێوڕه‌سمێكی جه‌ماوه‌ریدا به به‌شداری هه‌زاران كه‌س ته‌رمه‌كه‌ی به‌خاك سپێردرا، دواتر شه‌پۆلێكی ناڕه‌زایی و خۆپیشاندان شاره‌كه‌ی گرته‌وه.
H.B