بۆمبه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌م هاوینه‌ی پاریس سانجێرمان ئاشكرا بوو
سه‌رۆكه قه‌ته‌رییه‌كه‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ و سێرخیۆ رامۆسی خستووه‌ته نێو پلانه‌كانی و ئاماده‌كاری بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و 2 یاریزانه‌ی ده‌ستپێكردووه.
پێگه‌ی كواترۆی ئیسپانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه بابه‌تی گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ و سێرخیۆ رامۆس له لایه‌ن ناسڕ خلێفی سه‌رۆكی پاریس سانجێرمان بابه‌تی جدی و راستین و ده‌یه‌وێت ئه‌م دوو یاریزانه له‌م هاوینه‌دا بگوازێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه سێرخیۆ رامۆسی كاپتنی یانه‌ی ریال مه‌درید گڵۆپی سه‌وزی بۆ یانه پاریسیه‌كه هه‌ڵكردووه و خواستی خۆی بۆ یاریكردن له‌و یانه‌یه ده‌ربڕیوه و له چه‌ند رۆژی رابردووش ئه‌و یاریزانه له توڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا 7 یاریزانی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فووڵۆ كردووه.
رامۆس له كۆتایی ئه‌م مانگه ته‌مه‌نی ده‌بێته 36 ساڵ و له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید كۆتایی دێت و تا ئێستا له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی نیازی جێهێشتنی یوڤێنتۆسی هه‌یه، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌م وه‌رزه یانه‌كه‌ی بۆ چامپیۆنزلیگ سه‌رنه‌كه‌وێت به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه وه‌رزی داهاتوو ڕووبكاته پاریس سانجێرمان كه كێبڕكێ بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنزلیگ ده‌كات.