هێرش كرایه سه‌ر عه‌ره‌به‌كانی ناو سنووری ئیسرائیل
K24 – هه‌ولێر:
له ناوچه فه‌له‌ستینییه‌كانی سنووری ئیسرائیل و له هه‌ریه‌ك له ناوچه‌كانی ئه‌للد، یافا، عه‌كا، حه‌یفا و ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی دیكه، جووه هێنراوه‌كان، به دوای ئه‌و عه‌ره‌بانه‌دا ده‌گه‌ڕێن، كه له ناوچه‌كه نیشته‌جێن بۆ ئه‌وه‌ی تۆڵه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كانیان لێبكه‌نه‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه‌كان، میدیای ئیسرائیل هۆكاری سه‌ره‌كی په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌و جووانه‌یه له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌كانی سنووری ئیسرائیل.
له یافا و ته‌به‌ریا، گرووپ و رێكخراوه توندڕه‌وه‌كانی جووله‌كه ده‌یان چێشتخانه و دوكان و شوێنكاری عه‌ره‌به‌كانیان سووتاندووه.
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆری كرێكاری عه‌ره‌ب و شوفێری عه‌ره‌ب و ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی له چێشتخانه‌كاندا شاگردن رووبه‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه و لێدان بوونه‌ته‌وه.
له شاری عه‌كا، ئه‌و ماڵه عه‌ره‌بیانه‌ی رازێندرابوونه‌وه به بۆنه‌ی ره‌مه‌زان و جه‌ژن ئاگریان تێبه‌ردراوه و هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر.
پۆلیسی ئیسرائیل، گه‌ڕه‌كه دێرینه‌كه‌ی عه‌كای داخستووه و دانیشتوانه‌كه‌ی له گه‌مارۆدان. ده‌وترێت، جووه‌كان به پشتیوانی یه‌كه‌ی پاسه‌وانی سنوور، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌ی.