ئه‌مه‌ریكا بۆ قه‌ته‌ر: پێویسته فه‌له‌ستینییه‌كان مووشه‌ك ئاراسته‌ی ئیسرائیل نه‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا، جاك سۆلیڤان، ته‌له‌فۆنی بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان ئالسانی كرد و پێی راگه‌یاند، كه پێویسته هێرشی فه‌له‌ستینییه‌كان به ئاراسته‌ی ئیسرائیل ده‌ستبه‌جێ بوه‌ستن.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی كۆشكی سپی، هه‌ردوولا له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا باسیان له ره‌وشی غه‌ززه و پێكدادانی ئه‌م دواییه كردووه.
هه‌ردوولا دووپاتیانكردووه‌ته‌وه، پێویسته ره‌وشه‌كه هێور بكرێته‌وه.
پێشتر جاك سۆلیڤان په‌یوه‌ندی به هاوتا ئیسرائیلییه‌كه‌ی، مئیر بن شبات كردبوو، نیگه‌رانی قووڵی خۆی له باره‌ی هێرشی فه‌له‌ستینییه‌كان بۆ سه‌ر ئیسرائیل ده‌ربڕی بوو.