راپۆرتێك ژماره‌ی قوربانیان له ریزه‌كانی پۆلیسی عێراقی و ئه‌وانه‌ی ده‌یانكه‌نه ئامانج ئاشكرا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
له راپۆرتێكدا سایتی "The Conversation" ئاشكرایكرد، لاوازترین ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق سه‌ر به ده‌زگاكانی پۆلیسی ناسه‌ربازین و به‌گویره‌ی ئامارێكی نوێ، له ساڵی 2003ـه‌وه تا ئێستا، به‌لایه‌نی كه‌م 14 هه‌زار پۆلیس له سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته له‌كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان كوژراون.
وه‌ك راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی پێداوه، به‌پێی ئامارێكی پێگه‌ی پڕۆژه‌ی "ئاماری ته‌رمه‌كان له عێراق"، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا 23 پۆلیسی عێراقی كوژراون، دوایینیان له پارێزگای دیاله‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته له هێرشێكی چه‌كدارانی داعشدا كوژراوه.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، ئێستا هێرشه‌كان له دژی پۆلیس فره تاكتیكن، له‌وانه‌ش ته‌قه‌ی راسته‌وخۆ، ئۆتۆمبیلی مینڕێژكراو، هێرشی خۆكوژی و كرده‌وه‌كانی له‌سێداره‌دان له‌لایه‌ن رێكخراوه تیرۆرستییه‌كانه‌وه.
پێگه‌ی "The Conversation" ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، له‌و كاتانه ئه‌ندامانی پۆلیس ده‌كوژرێن، كه له خاڵه‌كانی پشكنین، ده‌رچوونی مه‌فره‌زه، كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كه‌یان بۆ پارێزگاریكردن له ناوچه جیاوازه‌كان، چاودێری دۆخی ئه‌منی ده‌كه‌ن.
راپۆرته‌كه جه‌خت ده‌كاته‌وه، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس ده‌كه‌نه ئامانج، له چه‌كارانی گروپه نایاساییه‌كان پێكهاتوون، وه‌ك: تیرۆرستان و چه‌كدارانی گرووپه توندڕه‌و و یاخیبووه‌كان. ئه‌و گرووپانه ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات و دروشمه‌كانی وه‌ك به‌رپرسانی حكومی، سیاسه‌تمه‌داران و ئه‌وانه ده‌كه‌نه ئامانجی هێرشه‌كانیان، كه كار له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعی ده‌كه‌ن.
وه‌ك له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پۆلیس سه‌ر به ده‌زگایه‌كی ده‌وڵه‌تن، بۆیه هێرشه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ر لایه‌نێكی دژبه‌ری دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانه‌وه ئه‌نجام بدرێن، ده‌كرێنه سه‌ر هێزه‌كانی پۆلیس، جا لایه‌نی هێرشبه‌ر شیعه بێت یان سوننه، به‌عسی بێت یان توندڕه‌و، میلیشیایی بێت یان گروه‌په‌كانی سه‌ر به ئێران.
هاوكات راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، له‌ڕووی ژماره‌وه به‌رپرسیارێتی كوشتنی زۆرترین ژماره‌ی پۆلیسی عێراقی له ئه‌ستۆی رێكخراوی داعشه، به به‌راورد به گرووپه نایاساییه‌كانی دیكه.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، پۆلیسی عێراقی متمانه‌یه‌كی كه‌می لای هاووڵاتیان درووست كردووه و مه‌شق و راهێنانیشیان له‌و ئاسته‌دا نییه كه بتوانێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ لێشاوی ئالنگارییه ئه‌منییه‌كان له وڵات بكات، هه‌رچه‌ند هه‌وڵ ده‌دات ده‌سه‌ڵاتی خۆی بسه‌لمێنێت.
راپۆرته‌كه به‌وه كۆتایی هاتووه، له‌وانه‌یه عێراق وڵاتێكی دیموكراتی بێت، به‌ڵام هێشتا به‌ده‌ست خاڵی لاواز و هه‌ڕه‌شه ناوخۆییه‌كانه‌وه ده‌ناڵێنێت و سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تیش شه‌رعییه‌تێكی لاوازی هه‌یه، چونكه زۆربه‌ی هاووڵاتیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت هاوسۆز نین، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ گرووپه نه‌ریتی، ئایینی و هۆزایه‌تی خۆیان هاوسۆزن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، عێراق به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین وڵات له‌ڕووی به‌ربڵاوی گه‌نده‌ڵی و بوونی به نیشتمانی میلیشیا چه‌كداره‌كانی خاوه‌ن ئینتیمای جیاواز له جیهان داده‌نرێت، ئه‌مانه‌ش هه‌موویان هۆكارن و كاریگه‌ری نه‌رێنییان له‌سه‌ر كاری پۆلیس داناوه.
H.B