تۆمەتبارێك به چهكی بێ مۆڵەت و كامێرای نهێنییهوه دەستگیركرا
K24 - ههولێر:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگهیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی رزگاری تۆمەتبارێكیان دەستگیركردوە، كە چەند پارچە چەكێكی بێ مۆڵەت و كامێرای نهێنی نایاسایی هێنابووە ناو شاری سلێمانی و بەنیاز بووه له بازاڕهكاندا ساغیان بكاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژهی بهوه كردووە، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە هێزەكانی پۆلیس لەسەر تۆمەتبارێك، كە چەكی نایاسایی و بێ مۆڵەت و كامێرای چاودێریی نایاسایی هێناوەتە شاری سلێمانی، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی رزگاری لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد و پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبارەكە بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و دەست بەسەر چەند چەكێكی بێ مۆڵەتی نایاسایی و كامێرای چاودێری نهێنیدا گیرا لهگهڵ دەستبهسهرداگرتنی ئوتۆمبێلی تۆمەتبارهكه.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژی بهوهش كردووە، تۆمەتبارهكه (م، ع، ح، لە دایكبووی 1977) دانیشتووی قەزای رانیەیه و بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
د.ی