ئاوی كانزایی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده‌ی ئه‌وروپا ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
به دروشمی "پشتیوانیكردنی به‌رهه‌می ناوخۆ ئابووری وڵات به‌ره‌وپێشتر ده‌چێت"، كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت ئاوی كانزایی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كات.
له‌وباره‌یه‌وه ئیسلام یوسف، په‌یامنێری كوردستان24 گوتی: ئه‌مه چه‌نده‌مین كاروانی ئاوی كانزایی هه‌رێمی كوردستانه كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئاوی سلێمانییه‌وه ره‌وانه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كرێت، كاروانی ئه‌مڕۆش له ده‌روازه‌ی سنووری ئیبراهیم خه‌لیله‌وه له‌ڕێگه‌ی توركیاوه هه‌نارده‌ی وڵاتی سوید ده‌كرێت.
گوتیشی: تا ئێستا ئاوی كانزایی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ی 10 وڵاتی ئه‌وروپا كراوه.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه پێشین ناسح، به‌رپرسی راگه‌یاندنی كۆمپانیای ئاوی سلێمانی تایبه‌ت بۆ كوردستان24 گوتی: كارگه‌ی ئاوی سلێمانی خاوه‌نی 7 بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه، سێ ئایزۆی ئه‌مه‌ریكی و بڕوانامه‌یه‌كی كوالیتی وڵاتی ئیمارات و بڕوانامه‌یه‌كی سوید و یه‌كێكی نه‌رویج، ئه‌م بڕوانامانه‌ش بوونه‌ته پاڵپشت بۆ ئه‌وه‌ی ئاوی سلێمانی بتوانێت به‌رهه‌مه‌كانی هه‌نارده‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه بكات.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئاوی سلێمانی خاوه‌ن تاقیگه‌یه‌كی زۆر پێشكه‌وتووه و رۆژانه 216 پشكنینی فیزیایی، كیمیایی و مایكرۆبایۆلۆجی ئه‌نجام ده‌دات.
دووپاتیشیكرده‌وه، پێویسته پشتگیری به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كان بكرێت، ئه‌مه‌ش له‌پێناو بووژانه‌وه‌ی ئابووری وڵات، كه ده‌بێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان.
ئاشكراشیكرد، بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوودا كارگه‌ی ناوبراو كاروانێكی دیكه‌ی ئاوی كانزایی ره‌وانه‌ی وڵاتی به‌ریتانیا بكات.
H.B