فه‌ره‌نسا تاووتوێی بڕیارێك ده‌كات بۆ وه‌ستانی شه‌ڕ له نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ میسر و ئوردن، پڕۆژه بڕیارێكیان داوه‌ته ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ وه‌ستاندنی شه‌ڕ له نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین.
كۆشكی ئیلیزێ روونیكرده‌وه، "له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان "ئیمنوێل ماكرۆن"، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و "عه‌بدولفه‌تاح سیسی"، سه‌رۆك كۆماری میسر و پاشای ئوردن "عه‌بدوڵڵای دووه‌م"، كه له رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ر سێ وڵات له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكبوون، كه مووشه‌كبارانكردنی هه‌ردوو لایه‌نی فه‌له‌ستنینی و ئیسرائیلی بوه‌ستێت، شه‌ڕ به‌ته‌واوه‌تی بوه‌ستێت و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌رپه‌رشتی دۆسیه‌كه بكات".
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه داوای وه‌ستانی شه‌ڕ ده‌كات، له‌هه‌مانكاتدا پشتیوانی ده‌ستپێشخه‌ریی ناوبژیوانی میسر ده‌كات بۆ وه‌ستانی شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین.
دوێنێش ماكرۆن به جیا له‌گه‌ڵ هاوتا میسرییه‌كه‌ی و هاوتا تونسییه‌كه‌ی گفتوگۆی كردووه، له‌باره‌ی ناوبژیوانیكردنی شه‌ڕ و گرژییه‌كانی نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، بڕیاری ئوردن بۆ پشتیوانیكردنی هه‌وڵه‌كه هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه.
ئه‌و پێشنیازه‌ی فه‌ره‌نسا دوای ئه‌وه هات، كه ماوه‌ی 8 رۆژه ئه‌مه‌ریكا رێگری كردووه له دانیشتنێكی تایبه‌ت له‌باره‌ی گرژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل.
چانگ جۆن، باڵیۆزی چین له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كه له‌م مانگه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌كات، گوتی: "پێشنیازه‌كه له‌لایه‌ن باڵیۆزی فه‌رنساوه پێشكه‌شكه‌ش به ئه‌نجومه‌ن كراوه، چینیش پشتیوانی هه‌وڵه‌كه ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌و قه‌یرانه بێت و ئاشتی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگه‌ڕێته‌وه".
گوتیشی: "پێشتر له‌گه‌ڵ نه‌رویژ و تونس پێشنیازی كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تمان له‌سه‌ر ره‌وشه‌كه كردووه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا ره‌تی كردووه‌ته‌وه".
له كۆتایی ساڵی 2017 پڕۆژه بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له باره‌ی دانپێدانانی "قودس" وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل له‌لایه‌ن "دۆناڵد تره‌مپ" سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، پێشكه‌ش ئه‌نحومه‌نه‌كه كرا، به‌ڵام ئه‌وكات واشنتن "ڤیتۆ"ی بۆ پڕۆژه بڕیاره‌كه به‌كارهێنا.
د.ی