مردنی ماڕادۆنا سرووشتی نەبووە به‌ڵكو كوژراوه‌

دیێگۆ ماڕادۆنا له‌گه‌ڵ ئه‌و پزیشكه‌ی كه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ كوشتنی ماڕادۆنا
دیێگۆ ماڕادۆنا له‌گه‌ڵ ئه‌و پزیشكه‌ی كه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ كوشتنی ماڕادۆنا

لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ شێوازی گیانله‌ده‌ستدانی دیێگۆ ئه‌رماندۆ ماڕادۆنا سه‌لماندوویانە کە مارادۆنا به‌ شێوازێكی سرووشتی نه‌مردووه‌، به‌ڵكو كوژراوه‌.

پێگه‌ی لكیپی فه‌ره‌نسا له‌ راپۆرته‌ هه‌واڵێكدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ حكوومه‌تی ئارجێنتینا ماوه‌ی 2 مانگه‌ لێژنه‌یه‌كی بۆ ئاشکراکردنی هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی ماڕادۆنا راسپاردووه‌.

له‌ ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ئه‌و پزیشكه‌ی چاودێری دۆخی ته‌ندروستی ماڕادۆنای كردووه‌ لەگەڵ حه‌وت كه‌سی دیكه‌ ده‌ستگیركراون و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و 7 كه‌سه‌ سزای 25 ساڵ زیندانیان به‌سه‌ردا بسه‌پێت.

ماڕادۆنا كه‌ پێشتر مۆندیالی 1986ـی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا برده‌وه‌، له‌ رۆژی 25 نۆڤێمبه‌ری ساڵی 2020 له‌ نێو ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ ته‌مه‌نی 60 ساڵی له‌ بۆینس ئایرس به‌ جه‌ڵته‌ی دڵ گیانی له‌ده‌ستدا.