"تاکو بودجەیەکی دیکە هیچ دامەزراندنێک لە عێراق نابێت"

لیژنەی دارایی: ناتوانرێت دەستکاری هیچ پلەیەکی وەزیفی دامەزراندن بکرێت
دیناری عێراقی و دۆلار
دیناری عێراقی و دۆلار

K24 - هەولێر

لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای دەکات، تاوەکو بودجەیەکی نوێ، ناتوانرێت دەستکاری هیچ پلەیەکی وەزیفی دامەزراندن بکرێت.

د. ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، جیاوازی نێوان نرخی ئێستای نەوت و نرخی دیاریکراو لە بودجە بۆ کورتهێنانی بودجە سوودی لێوەردەگیرێت، هەروەها لە بودجەی وەبەرهێنان بەکاری دەهێنن.

ئەمە لە کاتێکدایە نرخی بەرمیلێک نەوت لە بودجەی 2021 بە 45 دۆلار دیاریکراوە و لەم چەند مانگەی رابردووشدا نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ سەرووی 65 دۆلار بەرزبووەوە.