ئه‌نجامه‌كانی ئه‌مڕۆ كێبڕكێی خولی نایابی گه‌یانده لوتكه
له گه‌ڕی حه‌وته‌می قۆناخی پێشكۆتایی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، یانه‌ی هه‌ندرێن گۆڵبارانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری كرد، دوو یارییه‌كه‌ی دیكه‌ش به یه‌كسانبوون و ئه‌نجامێكی سپی كۆتایی هات.
هه‌ندرێن ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
یانه‌ی هه‌ندرێن له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری كرد، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی نیوه‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كه هه‌نگاو محه‌مه‌د گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ هه‌ندرێن تۆمار كرد، یارییه‌كه‌ش له نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندرێن كۆتایی هات.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی نیوه‌ی دووه‌م، دڵدار خدر به‌رگریكاری پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به كارتی سووركرایه ده‌ره‌وه، كه ئه‌مه سێیه‌مین یاریزانی پێشمه‌رگه بوو له 2 یاری رابردوو كارتی سووریا‌ن به‌ڕوویدا به‌رز بكرێته‌وه.
دواتر له خوله‌كی 60 سۆران عه‌زیز به لێدانی سه‌ر گۆڵی دووه‌می بۆ هه‌ندرێن زیاد كرد، 3 خوله‌ك به‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونی ئه‌م گۆڵه حوسێن ئیبراهیم یاریزانی هه‌ندرێن گۆڵی سێیه‌می بۆ تیپه‌كه‌ی كرد.
پاشان یانه‌ی هه‌ندرێن له رێگه‌ی یاسر قاسم گۆڵی چواره‌می كرد و به ته‌واوه‌تی پێشمه‌رگه‌ی په‌كخست و یارییه‌كه به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندرێن كۆتایی هات.
یانه‌ی هه‌ندرێن ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده 11 خاڵ و له پله‌ی چواره‌م مایه‌وه، یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێریش به 6 خاڵ له خانه‌ی پێنجه‌م و پێشكۆتایی چه‌قیوه.
زاخۆ ـ سیروانی نوێ
یانه‌ی زاخۆ دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی به‌رامبه‌ر هه‌ندرێن، ئه‌مجاره‌یان له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی سیروانی نوێی كرد.
له ده‌ستپێكی یارییه‌كه به‌هائه‌دین به‌كر گۆڵكاره‌كه‌ی سیروانی نوێ لێدانێكی پێناڵتی به‌فیڕۆدا، دواتر فه‌رهاد سه‌بڕی یاریزانی زاخۆ به هه‌ڵه گۆڵێكی له‌خۆیان كرد و سیروانی نوێی كرده خاوه‌نی یه‌كه‌مین گۆڵی یارییه‌كه.
پاشان عامر فازڵ هێرشبه‌ری یانه‌ی زاخۆ له رێگه‌ی لێدانی پێناڵتی ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، یارییه‌كه‌ش له نیوه‌ی یه‌كه‌م به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
له ناوه‌راستی نیوه‌ی دووه‌م سه‌عد غانم یاریزانی یانه‌ی زاخۆ گۆڵی دووه‌می بۆ یانه‌كه‌ی له دژی سیروانی نوێ زیاد كرد
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات، یانه‌ی سیروانی نوێ له رێگه‌ی میران محه‌مه‌د ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه و یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
سیروانی نوێ به 11 خاڵ له پله‌ی سێیه‌م مایه‌وه، یانه‌ی زاخۆش به 4 خاڵ له خانه‌ی كۆتایی دێت.
شێروانه ـ برایه‌تی
ئه‌م دوو یانه‌یه كه به‌ربژێری بردنه‌وه‌ی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ن، له شارۆچكه‌ی كه‌لار به‌یه‌ك گه‌یشتن، له نیوه‌ی یه‌كه‌م هیچ لایه‌كیان نه‌یانتوانی تۆڕی یه‌كتر بهه‌ژێنن.
له نیوه‌ی دووه‌میش یارییه‌كه به هه‌مان سیناریۆی نیوه‌ی یه‌كه‌م كۆتایی هات و هیچ لایه‌كیان نه‌یانتوانی به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوون بشكێنن.
شێروانه به 12 خاڵ له لوتكه‌ی خوله‌كه مایه‌وه، یانه‌ی برایه‌تیش به 12 خاڵ و به جیاوازی گۆڵ له پله‌ی دووه‌م دێت.