هه‌نگاوه‌كانی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی دامه‌زراندن وه‌كو كارمه‌ندی رۆژی هه‌ڵبژاردن
K24 - هه‌ولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق، لینكی داواكردنی دامه‌زراندنی كارمه‌ندی بۆ رۆژی هه‌ڵبژاردن كارا كردووه و ده‌توانی له رێگه‌ی ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه، داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ی.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆمیسیۆی باڵا، لینكی داواكاری بۆ دامه‌زراندن، بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو كارا ده‌بێت و له‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23ی ئایار/ مایۆی 2021 به‌رده‌ست ده‌بێت تاكو 1ی ئاب/ ئۆگستۆسی 2021.
بڕیاره هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق، رۆژی 10ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت و كۆمیسیۆنیش لای خۆیه‌وه ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌ستپێكردووه.
له‌م لینكه‌ی خواره‌وه فێركاری پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كه ببینه و دواتریش داواكارییه‌كه پێشكه‌ش بكه.
لینكی خۆتۆماركردنی فه‌رمانبه‌ران بۆ رۆژی هه‌ڵبژاردن