ئاگادارییەک بۆ ئەو هاووڵاتیانەی کە ژەمی یەکەمی ڤاکسینی (ئه‌سترازینیکا)یان وه‌رگرتووه
K24 - هه‌ولێر:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، ئاگاداری ئه‌و هاووڵاتییانه ده‌كاته‌وه كه ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینی ئه‌سترازینیكای به‌ریتانیان وه‌رگرتووه، ده‌بێت ژه‌می دووه‌می ڤاكسینه‌كه له‌ماوه‌ی 8 هه‌فته، كه ده‌كاته 56 رۆژ وه‌ربگرن.
له راگه‌یه‌ندراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه كراوه، دوای 56 رۆژ له وه‌رگرتنی ژه‌می ڤاكسینی ئه‌سترازینیكای به‌ریتانی، ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌و بنكه ته‌ندروستیانه بكه‌ن كه ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینه‌كه‌یان لێوه‌رگرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی ژه‌می دووه‌م وه‌ربگرن.
وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ كراوه، بەپێی دواترین زانیاری و پڕۆتۆکۆڵی رێکخراوی تەندروستی جیهانی و وەزارەتی تەندروستی عێراق و وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئه‌و ماوه‌یه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه.
پێشتر وا بڵاوكرایه‌وه، كه ماوه‌ی نێوان وه‌رگرتنی هه‌ردوو ژه‌مه ڤاكسینی ئه‌سترازینیكا 3 مانگه، به‌ڵام به گوێره‌ی پرۆتۆكۆڵی رێکخراوی تەندروستی جیهانی و وەزارەتی تەندروستی عێراق و وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه و ماوه‌كه كراوه‌ته 8 هه‌فته، واتا 56 رۆژ.