به ڤیدیۆ.. دیمه‌نه‌كانی دواساتی ماڵئاوایی گواردیۆلا ببینه زۆر سه‌نجڕاكێشه
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی بایرن میونشن له فیناڵی جامی ئه‌ڵمانیا به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه له خاڵی سزا له یانه‌ی دۆرتمۆندی برده‌وه و بووه پاڵه‌وان، ئه‌مه‌یش دوایین یاریی و پاڵه‌وانییه‌تیی بوو بۆ گواردیۆلای راهێنه‌ری یانه‌ی باڤارییه‌كه.
پیپ گواردیۆلاش به چاوی پڕ فرمێسكه‌وه ماڵئاوایی له یانه‌كه‌ی هه‌رێمی باڤاریا كرد.
گریانه‌كه‌ی گواردیۆلا زۆر جیاوازتر له‌و گریانه ده‌ركه‌وت كه بۆ جێهێشتنی بارسا كردی، هه‌رچه‌نده بارسا و لاماسیا ماڵی منداڵی گواردیۆلا بوون، به‌ڵام گریانه‌كه‌ی پیپ بۆ جێهێشتنی بایرن زیاتر له كوڕێكی عاشق ده‌چوو كه له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی داده‌بڕێت.
پیپ له ماوه‌ی سێ ساڵی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی بایرن حه‌وت جار ئه‌و یانه‌یه‌ی برده سه‌ر سه‌كۆی ناسناوه‌كان كه دووانیان جامی ئه‌ڵمانیا بوو له‌گه‌ڵ ناسناوی مۆندیالی یانه‌كان و دوو جاریش بووه پاڵه‌وانی بۆندیزلیگا و دوو جاری دیكه‌ش جامی سوپه‌ری ئه‌ڵمانیای به‌ده‌ست هێنا، به‌ڵام به به‌راورد له‌گه‌ڵ بارسا رێژه‌ی ناسناوه‌كانی كه‌می كردووه.
گواردیۆلا له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی كه‌ته‌لۆنیا له ماوه‌ی 14 ساڵ چوارده ناسناوی به‌ده‌ست هێنا كه دووانیان ناسناوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا بوو.
له كۆنگره‌ی دوای یارییه‌كه‌ش پیپ شانازی به‌وه ده‌كرد كه له ژیانیدا راهێنه‌رایه‌تی به باشترین دوو یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌وروپا كردووه.
گواردیۆلا له دوایین لێدوانی‌دا ده‌ڵێت: "21 نازناو له حه‌وت ساڵ ئه‌وه رێژه‌یه‌كه كه هه‌موو راهێنه‌رێك خه‌ونی پێوه ده‌بینی، له ماوه‌ی ئه‌و حه‌وت ساڵه راهێنه‌ری دوو یانه بووم كه به‌باشترین یانه‌ی مێژوو له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێن، به‌ڵام ئه‌زموونم له ئه‌ڵمانییه به ژماره‌ی ناسناوه‌كان پێوانه ناكرێت، ئێمه چێژمان به‌خشییه تۆپی پێ ئه‌ڵمانیا، وڵاتێكه كه هانده‌ره‌كانی وات لێ ده‌كه‌ن هه‌میشه دڵخۆش بیت."
پیپ بارگه و بنه‌ی پێچایه‌وه و به‌ره‌و مانچسته‌رسیتی رۆشت، به‌ڵام زۆر له هانده‌ره‌كانی یانه ئه‌ڵمانییه‌كه گواردیۆلا به راهێنه‌رێكی سه‌ركه‌وتوو نازانن، هۆكاره‌كه‌شی به‌وه داده‌نێن ئه‌و راهێنه‌ره سێ ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك گه‌شته یاری پێشكۆتایی، به‌ڵام له‌و قۆناخه تووشی شكست ده‌هات و هیچ جارێك له‌گه‌ڵ بایرن یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگی نه‌بینی.