حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید: بۆردێكی تایبه‌ت به چاودێریكردنی دراماكانمان پێكهێناوه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، رایگه‌یاند، له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری‌دا بۆردێكی تایبه‌ت به چاودێری دراما بیانییه‌كان پێكهێنراوه.
له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا، وه‌زیری رۆشنبیری باسی له هۆكاره‌كانی په‌سه‌ندنی توندوتیژی دژی ژنان كرد.
له باره‌ی هۆكاره‌كانه‌وه گوتی: ده‌ستوه‌ردانی مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵایه‌تی حزبه‌كان له كاروباری دادگا، جێبه‌جێنه‌كردنی به‌شێك له یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی و یاسای باری كه‌سێتی هه‌مواركراو، كه‌موكورتی له پرۆگرامه‌كانی خوێندن و په‌روه‌رده، هه‌بوونی كه‌سته‌كانی توندوتیژی و خۆكوژی و كردنه‌وه‌ی په‌یج بۆ كڕین و فرۆشتنی ئامێره‌كانی تاوان كردن، رۆڵی نه‌رێنی میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ئه‌و درامایانه‌ی دوورن له كولتووری كورده‌واری هۆكارن بۆ په‌ره‌سه‌ندن و زیادبوونی توندوتیژییه‌كانی دژ به ژنان.
وه‌زیری رۆشنبیری ئاشكرایكرد، بۆردێكیان له وه‌زاره‌ت درووستكردووه، له بۆرده‌كه‌دا نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی رۆشنبیری، ئه‌وقاف هه‌ن، هه‌روه‌ها داواكاری گشتیی و سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان و به‌شی راگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان نوێنه‌ریان هه‌یه و ئه‌ندامن تێیدا.
ئاماژه‌شی دا، گشتاندنیان بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی رۆشنبیری له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم كردووه بۆ ئه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كان ده‌ستنیشان بكه‌ن و زانیاری له باره‌ی دراماكان كۆبكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له راپۆرتی خۆیاندا بیخه‌نه به‌رده‌ست بۆرده‌كه و ئینجا بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت.
وه‌زیری رۆشنبیری روونیشیكرده‌وه، به گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق، ئاسمان به ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی ئیتیحادییه‌وه‌یه و هه‌رێمی كوردستان ناتوانێت یاسایه‌كی تایبه‌ت به رێكخستنی میدیا ده‌ربكات، بۆ رێكخستنی فریكوێنسه‌كان و ته‌نیا ئیش به رێنمایی ژماره 1ی ساڵی 2014 ده‌كرێت.