عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ری: ده‌مانه‌وێت چاره‌نووسی مامۆستایانی وانه‌بێژ، فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست و یه‌كه‌می زانكۆكان بزانین
K24 - هه‌ولێر:
عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا رایگه‌یاند، له باره‌ی چاره‌نووسی مامۆستایانی وانه‌بێژ و سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكان و فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاماده‌یی خۆی بۆ دانیشتنێكی په‌رله‌مان نیشانداوه و بڕیاره 2/ 6/ 2021 كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت ئه‌نجام بدرێت.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا، راشیگه‌یاند، خه‌می مامۆستایانی وانه‌بێژ و سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكان و فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست، خه‌می ئه‌وان و دامه‌زراندن و به هه‌میشه‌ییبوونیان، خه‌می هه‌موو لایه‌كه، دووپاتیشی كرده‌وه ده‌یانه‌وێ به ئاماده‌بوونی تیمی حكومه‌ت چاره‌نووسی زیاتر له 26 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست و 18 هه‌زار مامۆستای وانه‌بێژ و زیاتر له 5 هه‌زار یه‌كه‌می زانكۆ و په‌یمانگاكان بزانن.
عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ری ئاشكرایكرد، وه‌زیرانی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه ده‌بن و لای خۆشیانه‌وه، وه‌ك لیژنه‌ی په‌روه‌رده بانگھێشتی وه‌زیری داراییشیان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بێت.