له‌به‌غدا ده‌ست به‌سه‌ر سه‌كۆیه‌كی مووشه‌كیدا گیرا كه بۆ هه‌ڵدان ئاماده‌كرابوو
K24- هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقی رایگه‌یاند، له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی رۆژئاوای شاری به‌غدا ده‌ستیان به‌سه‌ر سه‌كۆیه‌كی مووشه‌كیدا گرتووه، كه بۆ هه‌ڵدانی مووشه‌ك ئاماده كرابوو، ئه‌مه‌ش ته‌نیا دوای دوو رۆژ له ده‌ستگیركردنی فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی دژه تیرۆره‌وه دێت، كه به‌هۆیه‌وه گرژه و ئاڵۆزی له نێوان چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق هاتنه ئاراوه.
شانه‌ی ناوبراو له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئاشكرایكرد، "هێزێكی پۆلیسی فیدراڵ توانیی له گه‌ڕه‌كی جیهادی رۆژئاوای به‌غدا ده‌ست به‌سه‌ر سه‌كۆیه‌كی مووشه‌كیدا بگرێت، كه 3 مووشه‌كی جۆری كاتیۆشای داپۆشراوی تێدابوون و بۆ هه‌ڵدان ئاماده‌كرا بوون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "مه‌فره‌زه‌كانی ئه‌ندازیاری سه‌ربازی سه‌كۆكه‌یان به‌بێ هیچ زیانێك لابرد".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، له‌چه‌ند مانگی رابردوودا چه‌ندین هێرشی مووشه‌كی له شاری به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراقی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌و بنكه سه‌ربازییانه‌ی عێراقیان كردووه‌ته ئامانج، كه هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌خۆ ده‌گرن.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ش به‌رده‌وام به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا په‌نجی تۆمه‌ت بۆ گرووپه میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران درێژ ده‌كه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، رۆژی چوارشه‌ممه قاسم مه‌حمود كه‌ریم موسلیح، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیی له ئه‌نبار، ناسراو به قاسم موسلیح خه‌فاجی، له‌لایه‌ن هێزێكی دژه‌تیرۆری عێراقییه‌وه له‌سه‌ر فه‌رمانی دادگا و به‌گوێره‌ی مادده‌ی 4ی تیرۆر ده‌ستگیركرا، به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی رابگه‌یه‌ندرێت، به‌ڵام به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، ناوبراو له دۆسیه‌ی كوشتنی خۆپیشانده‌ران و چالاكوانان تێوه‌گلاوه.
وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كیش بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، چه‌كدارانی حه‌شد هه‌ڕه‌شه‌ی خوێناوییان له مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و رووخاندنی حكومه‌ته‌كه‌ی كازمییان كرد.
تا دره‌نگانی هه‌مان شه‌و گرژی و ئاڵۆزی له نێوان حه‌شد و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق درووست بوو و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی ژماره‌یه‌ك پردیان له نزیك ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كۆنترۆڵ كرد.
له به‌رامبه‌ریشدا هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وز خرانه حاڵه‌تی ئاماده‌باشی و هێزه‌كانی سوپای عێراقیش تانكی ئه‌برامزیان له ده‌روازه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه جێگیر كرد و له‌سه‌ر پردی موعه‌له‌ق هێزه ئه‌منییه‌كان و چه‌كدارانی حه‌شد له‌ڕووی یه‌ك وه‌ستانه‌وه.
H.B