سوپای عێراق تانكی ئه‌برامزی له ده‌روازه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز جێگیر كردووه
K24- هه‌ولێر:
په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا رایگه‌یاند، له به‌رده‌وامی پشێوییه‌كانی ئه‌مڕۆی شاری به‌غدا، كه به‌هۆی ده‌ستگیركردنی فه‌رمانده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراقه‌وه گرژی له نێوان حه‌شد و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق درووست بوو، چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی ژماره‌یه‌ك پردی له نزیك ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدایان كۆنترۆڵ كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، تا ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی حه‌شد ئازاد نه‌كرێت كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی دژه تیرۆره‌وه ده‌ستگیركراوه، پردی موعه‌له‌ق به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز ناكه‌نه‌وه.
په‌یامنێری كوردستان24 گوتیشی: به‌هۆی ئه‌و گرژییانه‌وه هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وز خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه و وێڕای كۆنترۆڵكردنی چه‌ند پردیكی نزیك ناوچه‌كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه، هێزه‌كانی سوپای عێراقیش تانكی ئه‌برامزیان له ده‌روازه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه جێگیر كردووه.
ئاشكراشیكرد، حه‌شدی شه‌عبی به چه‌كی قورسه‌وه له پارێزگای بابل به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێكه‌وتوون، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتنی گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق به‌ره‌و به‌غدا ده‌ركردووه و بازگه‌ی شئون له ناوچه‌ی تاجیی شاری به‌غدای داخستووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌بو فه‌ده‌ك، فه‌رمانده‌ی كه‌تائیب حزبوڵڵا و هادی عامری، سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در و فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی حه‌شدی شه‌عبی له كۆبوونه‌وه‌دان، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی دۆخه‌كه ده‌ست به دانوستان بكه‌ن.
پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، ناسه‌قامگیرییه‌كی زۆر له به‌غدا هاتووه‌ته ئاراوه و حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڕه‌شه‌ی رووخاندنی حكومه‌تی كازمی ده‌كات و هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراقیش كه‌وتوونه‌ته ئه‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
ئه‌م گرژیانه‌ی نێوان حه‌شدی شه‌عبی له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان و حكومه‌تی عێراق دوای ئه‌وه هاتوون، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ قاسم مه‌حمود كه‌ریم موسلیح، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیی له ئه‌نبار، ناسراو به قاسم موسلیح خه‌فاجی له‌لایه‌ن هێزێكی دژه‌تیرۆری عێراقییه‌وه به هاوكاری هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستگیركرا، به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی رابگه‌یه‌ندرێت، به‌ڵام به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، ناوبراو له دۆسیه‌ی كوشتنی خۆپیشانده‌ران و چالاكوانان تێوه‌گلاوه.
H.B