فەرەنسا لە دۆخی عێراق نیگەرانە

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا جەخت لە پشتیوانیکردنی حکومەتی عێراق دەکاتەوە
دیمەنێکی شاری بەغدا لە کاتی ئاڵۆزییەکان
دیمەنێکی شاری بەغدا لە کاتی ئاڵۆزییەکان

K24 - هەولێر

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا نیگەرانە لە دۆخی عێراق، و جەخت لە پشتیوانی حکومەت دەکاتەوە

ژان ئێف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، وڵاتەکەی لە دۆخی بەرەنگاربوونەوەی حکومەتی عێراق لەلایەن میلیشیاکانەوە نیگەرانەو، فەرەنسا پەرۆشە بۆ ئەو بارودۆخەی کە عێراق پێیدا تێدەپەڕێ.

لۆدریان راشیگەیاند، پاریس پشتیوانی لە حکومەت و عێراقییەکان دەکات، بەردەوام دەبن لە چاودێریکردنی دۆخەکە.

ماوەی چەند رۆژێکە بەھۆی دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی دیاری حەشدی شەعبی، بە تۆمەتی کوشتنی چالاکوان و خۆپێشاندەرانی عێراق، میلیشیاو گرووپەکانی نێو حەشدی شەعبی  نمایشی سەربازی دەکەن، و ھەڕەشە لە  مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن.