رێگه درا منداڵانیش ڤاكسین وه‌ربگرن
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سته‌ى ده‌رمانى یه‌كێتى ئه‌وروپا گڵۆپى سه‌وزى هه‌ڵكرد بۆ پێدانى ڤاكسین به منداڵان.
له هه‌واڵێكى ماڵپه‌ڕى بی بی سى دا هاتووه: رێگه دراوه ڤاكسین به منداڵان بدرێت، بژارده‌ش لای وڵاتانى ئه‌وروپاییه.
سایته‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌ڵمانیا وه‌ك وڵاتى یه‌كه‌مى ئه‌وروپایی رێگه‌ى داوه ڤاكسین به منداڵان بدرێت، ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكاش بۆ نه‌وجه‌وانان، ڤاكسینێكى تایبه‌تى دروست كردووه.
په‌تای كۆرۆنا له سه‌ره‌تای ساڵی رابردوودا له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان بڵاوبووه‌ته‌وه.
له شه‌ش مانگی رابردوودا ژماره‌یه‌ك جۆری ڤاكسین دژی كۆرۆنا درووست كراون.
پێشتر رێگه نه‌ده‌درا ڤاكسینی كۆرۆنا له منداڵان بدرێت، به‌و پێیه‌ی هیچ كاریگه‌رییه‌كانی ڤاكسین له‌سه‌ر منداڵ پێویستیان به لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی زانستیی بوو.
تا ئه‌مڕۆ له جیهاندا، 170.736.293 تووشی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش، 3.550.650 گیانیان له‌ده‌ستداوه و 152.728.132 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه.