خولی نایابی كوردستان رۆژێكی پڕگۆڵی تێپه‌ڕ كرد
له گه‌ڕی هه‌شته‌می قۆناخی كۆتایی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان 3 یاریی به‌ڕێوه‌چوون، له یاریی لوتكه‌دا برایه‌تی ریمۆنتادای به‌سه‌ر هه‌ندرێنی میوانی دا كرد، یانه‌ی سیروانی نوێش به زه‌حمه‌ت له شێروانی برده‌وه.
برایه‌تی ـ هه‌ندرێن
برایه‌تی دوای دوو شكستی له‌سه‌ریه‌ك له خولی پله‌یه‌كی عێراق له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی هه‌ندرێنی هاوشاری كرد و سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
له خوله‌كی 29 ماجید سه‌لامه هێرشبه‌ری یانه‌ی هه‌ندرێن به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوونی شكاند و گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد، دوای 2 خوله‌ك به‌سه‌ر ئه‌م گۆڵه، ئه‌مجاره‌یان یاسر قاسم ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی هه‌ندرێن گۆڵی دووه‌می بۆ تیپه‌كه‌ی زیاد كرد، یارییه‌كه‌ش له نیوه‌ی یه‌كه‌م به 2 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی تیپی میوان كۆتایی هات.
پاشان له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی نیوه‌ی دووه‌م، بۆتان ده‌هام ناوه‌راستكاری برایه‌تی له خوله‌كی 53 به لێدانێكی به‌هێز گۆڵی یه‌كه‌می به‌رگسه‌وزه‌كانی پایته‌ختی تۆمار كرد.
دواتر سه‌فین مه‌نسوور به لێدانی پێناڵتی ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ برایه‌تی یه‌كسان كرده‌وه، پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات، برایه‌تی گۆڵی سێیه‌م و ریمۆنتادای به‌سه‌ر هه‌ندرێنی میوانی كرد و یارییه‌كه‌ش به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر 2 گۆڵ له به‌رژه‌وه‌ندی برایه‌تی كۆتایی هات.
برایه‌تی به‌م سه‌ركه‌وتنه به كۆكردنه‌وه‌ی 15 خاڵ لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گرت، یانه‌ی هه‌ندرێنیش به 11 خاڵ بۆ پله‌ی چواره‌م دابه‌زی.
سیروانی نوێ ـ شێروانه
یانه‌ی سیروانی له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئاشتی له سلێمانی میوانداریی یانه‌ی شێروانه‌ی كرد، یارییه‌كه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی سیروانی نوێ كۆتایی هات.
عه‌زیز مه‌حموود له ناوه‌راستی نیوه‌ی یه‌كه‌م به لێدانی راسته‌وخۆ گۆڵی یه‌كه‌می له یارییه‌كه كرد.
خۆشییه‌كانی سیروانی نوێ ته‌نیا 3 خوله‌كی خایاند كاتێك هه‌ستیار دڵشاد یاریزانی دڵی به‌رگری یانه‌ی شێروانه ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ تیپه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه و یارییه‌كه‌ش له نیوه‌ی یه‌كه‌م به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
دواتر له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی نیوه‌ی دووه‌م به دیاریكراوی له خوله‌كی 48 ئه‌نه‌س مالیك هێرشبه‌ری یانه‌ی شێروانه به لێدانی راسته‌وخۆ گۆڵی دووه‌می یانه كه‌لارییه‌كه‌ی تۆمار كرد.
پاشان له هێرشێكی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌دا، ئاكار عه‌بدولحه‌مید گۆڵی دووه‌می سیروانی نوێی تۆمار كرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات، سیروانی نوێ گۆڵی سێیه‌م و سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد.
یانه‌ی سیروانی نوێ ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده 14 خاڵ بۆ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی سه‌ركه‌وت، له به‌رامبه‌ردا شێروانه به 12 خاڵ بۆ خانه‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی دابه‌زی.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ـ زاخۆ
یانه‌ی پێشمه‌رگه له پیرمام میوانداریی زاخۆی كرد، ئه‌م دوو تیپه هیچ هیوایه‌كیان بۆ كێبڕكێكردنی ناسناوه‌كه نه‌ماوه، یارییه‌كه هاوشێوه‌ی دۆستانه بوو.
له نیوه‌ی یه‌كه‌م بارز سه‌رتیپ هێرشبه‌ری لاوی پێشمه‌رگه گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد و یارییه‌كه به‌و تاكه گۆڵه كۆتایی هات.