دێرینترین گەڕەكی ھەولێر پەراوێزخراوە
K24 - ھەولێر
گه‌ڕه‌كی عه‌ره‌ب یاخود عه‌ره‌بان، وه‌ك به‌شێك له كه‌له‌پووری هه‌ولێر خراوه‌ته چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی قه‌ڵای هه‌ولێر و بەشی زۆر‌ی گەڕەكەكە چۆڵكراوه، به‌ڵام ئێستا به‌شێك له كۆڵان و خانووه‌كانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه دوای چۆڵكردنیان فه‌رامۆشكراون و مه‌ترسی رووخان و له ناوچوونیان لێده‌كرێت.
گه‌ڕه‌كی عه‌ره‌بان لە شاری هه‌ولێر مێژووه‌كه‌ی بۆ 100 تا 150 ساڵ به‌رله ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه، وێنه‌گرێك له رێگه‌ی زوومی كامێراكه‌یه‌وه ده‌یه‌وێت جوانی و ته‌لارسازی خانووه‌كانی ئه‌م گه‌ڕه‌كه بۆ مێژوو تۆمار بكات، به‌ڵام ئه‌و گله‌یی له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌یه كه دوای چۆڵكردنی ئه‌م گه‌ڕه‌كه له دانیشتوانه‌كه‌ی ئێستا فه‌رامۆشكراوه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له خانووه‌كانی رووخاون و بوونه‌ته جێگای فڕێدانی زبڵ و خاشاك، هه‌ربۆیه‌ش گله‌یی هه‌یه و ده‌ڵێ ناكرێت كه‌له‌پوور و مێژووی شارێك بەم شێوەیە مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.