نه‌ته‌نیاهو: پێكهێنانی حكومه‌تێكى هاوپه‌یمانی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشى ئیسرائیل
K24 - هه‌ولێر:
بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل، هۆشداریدا كه نابێت حكومه‌تێكى هاوپه‌یمانی له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك كوتله‌ى گه‌وره‌ى په‌رله‌مانى دروست بكرێت، چونكه مه‌ترسی له سه‌ر ئاسایشى ئیسرائیل دروست ده‌بێت.
نه‌ته‌نیاهو، ئه‌و سیاسییانه‌ى ئاگاداركرده‌وه، كه دواى ئه‌و جۆره پیلانانه نه‌كه‌ون، له‌مباره‌وه "نه‌فتالى بینیت" سه‌ركرده‌ى ره‌وتى راسته‌كان رایگه‌یاند، ئه‌وان ده‌چنه نێو گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ "یائیر لابیدى" سه‌ر به ره‌وتى ناوه‌ڕاست، تا رۆژى چوارشه‌ممه‌ش بوارى پێكهێنانی ئه‌و حكومه‌ته‌یان هه‌یه، كه له‌لایه‌ن كوتله گه‌وره‌كانى په‌رله‌مانى ئه‌و وڵاته پێشنیاز كراوه.
ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌وڵه سه‌ربگرێت؛ ئه‌وا سه‌رده‌مى نه‌ته‌نیاهو كۆتایی دێت، كاتێكدا ناوبراو 12 ساڵه وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل له‌سه‌ر ته‌ختى ده‌سه‌ڵاتدایه.
ك.ب