چه‌ند حاڵه‌تێكی تووشبوون به نه‌خۆشی كه‌ڕووی ره‌ش له میسر تۆماركراون
K24- هه‌ولێر:
حوسام حوسنی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پرۆسه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له وه‌زاره‌ی ته‌ندروستی میسر گوتی: چه‌ند حاڵه‌تێكی گوماناوی نه‌خۆشی له وڵاته‌كه‌ی تۆماركراون، كه گومان ده‌كرێت نه‌خۆشی كه‌ڕووی ره‌ش بێت، ره‌تیشی كرده‌وه ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه‌ڕووی ره‌ش كه له‌ناو میسر هه‌ن، مه‌ترسیدار بن.
حوسنی دڵنیاییشی دایه هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی، كه پێویست به نیگه‌رانی ناكات، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه تووش ده‌بن، كه سیسته‌می به‌رگری له‌شیان له‌وپه‌ڕی لاوازیدایه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی پرۆسه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی میسر له لێدوانێكدا كه له بڵاوكراوه‌ی "سێیه‌م" له كه‌ناڵی ئاسمانی "یه‌كه‌م"ی ئه‌و وڵاته بڵاوكرایه‌وه، جه‌ختی كرده‌وه، "ده‌رمانی چاره‌سه‌ری پێویست بۆ نه‌خۆشی كه‌ڕووی ره‌ش له وڵاته‌كه‌یان به‌رده‌سته، وێڕای بوونی سه‌رده‌میانه‌ترین پرۆتۆكۆڵی چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشییه له‌سه‌ر ئاستی جیهان له وڵاته‌كه‌یان".
روونیشیكرده‌وه، "پلانی چاره‌سه‌ری بۆ نه‌خۆشی كه‌ڕووی ره‌ش له مێژه‌وه زانراوه و هه‌موو ده‌رمانه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ش نرخه‌كه‌ی هه‌رچه‌ند بێت، له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وڵاته‌كه‌یان به‌رده‌سته".
جێگای ئاماژه‌یه، به‌ر له چه‌ند رۆژێك مردنی سه‌میر غانم، هونه‌رمه‌ند و ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی میسری به په‌تای كۆرۆنا راگه‌یاندرا، دواتر ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ی پزیشكی و میدیایی له‌و وڵاته بڵاویانكرده‌وه، ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌هۆی نه‌خۆشی كه‌ڕووی ره‌ش گیانی له‌ده‌ستداوه، ئێستاش "ده‌لال عه‌بدولعه‌زیز"ی هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌هۆی كاریگه‌ریه‌كانی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدایه.
جێگای ئاماژه‌یه، دوێنێ راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقیش ره‌تی كرده‌وه، هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به نه‌خۆشی "كه‌ڕووی ره‌ش" له عیراق تۆمار كرابێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و راپۆرته هه‌واڵانه‌ی هۆشداریان له ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه له‌ڕێگه‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌یان ده‌دا، كه له وڵاتی هیندستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه، به‌وه‌ی كه ئه‌و نه‌خۆشییه به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له هیندستان ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه و گومانی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت، په‌یوه‌ندی به په‌تای كۆرۆناوه هه‌بێت و بگوازرێته‌وه بۆ عێراق.
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت بزانی كه‌ڕووی ره‌ش چ جۆره نه‌خۆشییه‌كه، كرته له‌سه‌ر ئه‌م لینكه بكه: https://www.kurdistan24.net/ckb/story
سه‌رچاوه: میدیاكانی میسر
H.B