گرافیک...هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق

لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی عێراق 3 هەزار و 523 کەس خۆیان کاندید کردووە
گوڵباخ بەھرامی پێشكەشكار
گوڵباخ بەھرامی پێشكەشكار

K24 – هەولێر

هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، کە بڕیارە لە 10ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، 267 پارت و لایەنی سیاسی ناوی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن تۆمارکردووە و 44 هاوپەیمانی پێکهێنراون، کێبڕکێ لەسەر 329 کورسی پەرلەمان دەکەن.

لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی عێراق 3 هەزار و 523 کەس خۆیان کاندید کردووە 1002 کاندید هاوپەیمانییەکان و 1643 کاندیدی پارتەکان و 887 کاندیدی سەربەخۆ.

بەپێی ماددەی 49 لە دەستووری عێراق، لە هەڵبژاردن سیستمی کۆتا هەیە و کە دەبێ 25% ئەندامانی پەرلەمان لە ژنان پێکبهێنرێت، لەم هەڵبژاردنە 963 ئافرەت خۆیان کاندید کردووە.

تائێستا کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق 20 کاندیدی دوورخستووەتەوە، کە پێشینەی تاوانیان هەبووە، داوا لەو لایەنانە کراوە شوێنیان پڕ بکەنەوە.