زانیارى نوێ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌به‌هۆى نه‌خۆشى كه‌ڕووى ره‌ش له سلێمانى كۆچى دوایی كرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌باره‌ت به تۆماركردنى یه‌كه‌م حاڵه‌تى مردن به نه‌خۆشى كه‌ڕووى ره‌ش، ته‌ندروستى سلێمانى روونكردنه‌وه ده‌دات.
دكتۆر رزگار عه‌لى به‌ڕێو‌به‌رى خۆپارێزى له ته‌ندروستى سلێمانى به كوردستان24ى راگه‌یاند، هه‌واڵى مردنى كه‌سێك له سلێمانى به نه‌خۆشى كه‌ڕووى ره‌ش پشتڕاست ده‌كه‌ینه‌وه، ئاسایی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ش له جیهاندا به‌ربڵاوه، به‌تایبه‌ت له ناو ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ته‌مه‌نیان زۆره‌و به‌رگرى له‌شیان كه‌مه، ئه‌گه‌رى تووشبوونیان زیاتره.
دكتۆر رزگار عه‌لى گووتیشى: ئه‌وكات وه‌ك حاڵه‌تى نائاسایی سه‌یر ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر بینرا كه له‌پڕ به‌بڵاوى رۆژانه چه‌ند سه‌د كه‌سێك تووش ببن.
به‌ڕێوبه‌ری خۆپارێزى له ته‌ندروستى سلێمانى گووتیشى: كه‌ڕووى ره‌ش وه‌ك هه‌ر نه‌خۆشییه‌كى تر له ته‌واوى دوونیا هاوشێوه‌ى نه‌خۆشییه‌كانى دیكه‌ى وه‌ك ئا‌یدز و كۆلێرا و ئه‌نفلۆنزا به ئاسایی سه‌یر ده‌كرێت و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به كۆڕۆناوه نیه.
گووتیشى: ئه‌و نه‌خۆشه‌ى كه ئه‌مڕۆ له سلێمانى به‌هۆی كه‌ڕووى ره‌شه‌وه گیانى له‌ده‌ستدا، ته‌مه‌نى73ساڵ بوو، نه‌خۆشى شه‌كره‌ى هه‌بوو.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌و نه‌خۆشییه جێى مه‌ترسی نیه، نه‌خۆشییه‌كى گوازراوه‌ش نیه.