سكۆتله‌ندا به‌نیاز نیه رێوشوێنه‌كانى تایبه‌ت به كۆرۆنا ئاسایی بكاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
نیكوڵا ستیرجین، سه‌رۆك وه‌زیرانى سكۆتله‌ندا رایگه‌یاند، به‌هۆی ده‌ركه‌وتنى جۆرى نوێ ڤایرۆسى كۆرۆناى هیندى، رێوشوێنى خۆپارێزى له وڵات وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه، لابردنى شێوازه‌كانى خۆپارێزى دواده‌خرێت.
ستیرجین سه‌رۆك وه‌زیرانى سكۆتله‌ندا راشیگه‌یاند، به‌هۆی ده‌ركه‌وتنى زۆرترین جۆری كۆرۆنا له جیهان، هێشتا پارێزبه‌ندییه‌كانى تایبه‌ت به ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌رده‌وام ده‌بن، داواش له سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا ده‌كات كه كه رێگاكانى به‌ریتانیا به‌رووى سكۆتله‌ندا نه‌كاته‌وه، كاتێك جۆنسن نیازى وایه له21ى ئه‌م مانگه‌وه رێگاكان به‌ته‌واوه‌تى بكاته‌وه.
ستیرجین به‌گومانیش بوو له وه‌ى كه جۆنسن پابه‌ندى ئه‌و بڕیاره‌ی بێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانى سكۆتله‌ندا گووتیشى: ڤاكسین ئامرازێكى گرنگى خۆپارێزییه و ده‌بێته هاوكارێكیش بۆ كردنه‌وه‌ى ده‌رگاكان و هه‌ڵگرتنى به‌ربه‌سته‌كان، بۆ ئه‌مه 18ده‌سه‌ڵاتى ئیدارى له ناو به‌ریتانیا نیازیان هه‌یه له شه‌ممه‌ى داهاتووه‌وه رێ‌و شوێنه‌كانى تایبه‌ت به خۆپارێزى ڤایرۆسى كۆرۆنا، ئاسایی بكه‌نه‌وه.