ساڵانه400 ملیۆن دۆلار له رێگه‌ى كرێكارانى بیانییه‌وه ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ى عێراق
K24- هه‌ولێر:
حوسێن عه‌ره‌ب جێگری سه‌رۆكى لێژنه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران رایگه‌یاند، پاره‌یه‌كى زۆر له رێگه‌ى كرێكارانى بیانییه‌وه ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ى وڵات، كه بڕه‌كه‌ى ساڵانه ده‌گاته 400 ملیۆن دۆلار.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره راشیگه‌یاند، زۆربه‌ى ئه‌و بڕه پاره‌یه به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى له عێراق ده‌چێته ده‌ره‌وه، هه‌ندێكیش به‌شێوه‌یه‌كى نافه‌رمى ده‌چێته ده‌ره‌وه و كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌كانیش له‌و له‌و كاره سوودمه‌ندى گه‌وره‌ن.
حوسێن عه‌ره‌ب گوتی: مووچه‌ى زۆرێك له كارمه‌ندانى بیانى مانگانه ده‌گاته 8 هه‌زار دۆلار، بۆ ئه‌مه هیچ ژماره‌یه‌كى فه‌رمى سه‌باره‌ت به ژماره‌ى كرێكارانى بیانى له‌عێراق نیه.
حوسێن عه‌ره‌ب گوتیشى: داوا ده‌كه‌ین پێداچوونه‌وه و رێكخستنه‌وه بۆ كاروبارى كرێكاره بیانییه‌كان له عێراق بكرێت، دووباره ئاوڕێك له ره‌وشى بێكارى له عێراق بدرێته‌وه.
بانكى نێوده‌وڵه‌تى رایگه‌یاندووه، 5 ملیۆن هه‌ژار له عێراق ژیانیان له مه‌ترسیدایه، كه كاریگه‌رییه‌كانى ڤایرۆسى كۆرۆنا و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار و دابه‌زینی نرخی نه‌وت، وایكردووه رێژه‌ى هه‌ژاری له عێراق له به‌رزبوونه‌وه‌دا بێت، وه‌زاره‌تى پلاندانانیش بڵاویكرده‌وه، رێژه‌ى هه‌ژارى له وڵات گه‌یشتووه‌ته 27%.
H.B