"میلیشیاکانی عێراق بە چەکی پێشکەوتوو هێرش دەکەنە سەر هێزەکانی ئەمەریکا"

نیویۆرک تایمز: چەکی پێشکەوتوویان دەستکەوتووە، ئەمەش هەڕەشەیەکی نوێی بۆ هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق دروستکردووە
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

گرووپە میلیشیاکانی عێراق بە چەکی پێشکەوتوو هەڕەشە بۆ ‌هێزەکانی ئەمەریکا دروست دەکەن.

رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمەریکی لە راپۆرتێکیدا ئاشکرای کردووە "ئێستا گرووپە میلیشیا شیعەکانی عێراق کە لە ئێرانەوە نزیکن، چەکی پێشکەوتوویان دەستکەوتووە، ئەمەش هەڕەشەیەکی نوێی بۆ هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق دروستکردووە".

رۆژنامە ئەمەریکییەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە "لەماوەی دوو مانگی رابردوودا چەند خاڵێکی ئەمەریکی و هاوپەیمانان لەلایەن ئەو گرووپە میلیشیایانەوە کراونەتە ئامانج، کە چەکی پێشکەوتووی تێدا بەکارهاتووە، بەتایبەتی درۆنی پێشکەوتووە کە سیستمی دژە مووشەکی سی-ڕامی ئەمەریکا نەیدۆزیووەتەوە، ئەمەش بەرپرسانی ئەمریکای نیگەران کردووە".