نهجمهدين كهريم له ههفتهيهكدا دوو لێدوانى دژ به يهك دهدات
K24 – كهركووك:
پارێزگاری کەرکووک، نەجمەدین کەریم لە ھەفتەی رابردوودا لە ئەمریکا، دوو لێدوانی دژ بەیەکیداوە، ھەرچەندە پێشووتر پشتگیری لهوه دهكرد ریفراندۆم لە کەرکووکدا بكرێت، بەڵام له دوا ھەڵوێستیدا، پێشنیازی دواخستنی ریفراندۆم دەکات بۆ سێ ساڵی دیكه، لهگهڵ ئهوهشدا بابهتی بەھەرێمکردنی کەرکووک یان ئیدارهیهكی سهربهخۆ بەیەکێک لەچارەسەرەکان دەزانێت بۆ ئایندەی شارەکە.
نەجمەدین کەریم دەڵێت: ئەوەی بڕیار لەچارەنووسی کەرکووک دەدات، خودی دانیشتووانی شارەكهیە، بەشێک لەکادیرانی یەکێتیش پشتگیری بەھەرێمکردنی کەرکووک دەکەن، بەڵام پەرلەمانتارێکی یەکێتیی دەڵێت: حزبەکەی کار بۆ گەڕانەوەی کەرکووک بۆ سەرھەرێمی کوردستان دەکات.
جارێکی دیکە پرسی بەھەرێم کردنی کەرکوک سەرھەڵدەداتەوە بەڵام ئەمجارە لەئەمریکاوە و لەلایەن پارێزگاری کەرکوکەوە، ھەرچەندە نەجمەدین کەریم، چەند جارێک رەتیکردەوە کە ئەو پڕۆژەی بەھەرێم کردنی کەرکوکی ھەبێت، بەڵام ئەمجارە مژاری بەھەرێمکردنی شارەکەی بەیەکێک لەبژاردەکان دەبینێت بۆ ئایندەی کەرکوک.
یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، لەسەر پرسی بەھەرێم کردنی کەرکوک ھەڵوێستی نەگۆڕە و دژی ئەو پڕۆژەیەشن لە ھەمانکاتدا کار بۆ گەڕانەوەی شارەکە دەکەن بۆ سەر ھەرێمی کوردستان، ئەمە ھەڵوێستی سەرکردایەتی یەکێتیە وەک ئهوهى محهممهد عوسمان ئهندامى ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق له يهكێتى نيشتيمانى كوردستان گوتى.
بەڵام بەشێک لەکادیرانی یەکێتی ، پشتگیری بەھەرێمی کردنی شارەکەیان دەکەن و پێیان باشە کەرکوک نەچێتە سەر ھەرێمی کوردستان و بەغدا و بکرێت بەھەرێمێکی سەربەخۆ.
بەرەی تورکمانی کە خۆی بەنوێنەری پێکھاتەی تورکمان دەزانێت دەستی بەگفتوگۆکردن کردووە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بۆ بەھەرێم کردنی کەرکوک و دەڵێن؛ لەمبارەیەوە پڕۆژەیەکمان ئامادەیەو کاری لەسەر دەکەین تا ئێستایش بەشێک لەکوردو عەرەبەکان لەگەڵ ئەو پڕۆژەیەدان.
بەڵام بەشێکی زۆری شەقام و لایەنە کوردییەکانی کەرکوک دژی ئەو بیرۆکەیهن و پێیان وایە کە ئێستا کاتی خستنەڕووی ئەو پڕۆژانە نیە و پێویستە سەرکردایەتی کورد لە دەرەوەی سیاسییەکانی (عەرەب و تورکمان) ھاووڵاتیانی ئەو دوو نەتەوەیە رازی بکەین بە گەڕانەوەی کەرکوک بۆ سەر ھەرێمی کوردستان.