سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ئوسامە نوجەیفی دەکات

لە دیدارەکەدا رۆشنایی خرایە سەر هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و جەخت لە پێویستی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا کرایەوە
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و ئوسامه‌ نوجه‌یفی
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و ئوسامه‌ نوجه‌یفی

K24 - هه‌ولێر:

سەرۆك مەسعود بارزانی، ئه‌مڕۆ یەکشەممە 6ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021 لە سەلاحەدین پێشوازی لە "ئوسامە نوجەیفی" سەرۆکی حزبی (للعراق متحدون) و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق تاوتوێکران و رۆشنایی خرایە سەر هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و جەخت لە پێویستی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا کرایەوە. هەروەها هەردوولا خۆشحاڵی خۆیان نیشاندا بەرانبەر ئەو بایەخەی کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە بابەتی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق دەدات.

بارودۆخی پارێزگای نەینەوا تەوەرێکی دیكه‌ی ئەو دیدارە بوو، هەردوولا ئەوەیان دووپاتکردەوە، کە پێویستە بنەماکانی دەوڵەتی مەدەنی و دیموکراسیەت لە عێراقدا پتەوبکرێت.

سەرۆك مەسعود بارزانی،  پێشوازی لە
سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازی لە "ئوسامە نوجەیفی" سەرۆکی حزبی (للعراق متحدون) و شاندێکی یاوەری کرد