ئەمەریكا نیگەرانی لە فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی حەشدی شەعبی دەردەبڕێت

"ئامادەیین رووبەڕووی هەر هێرشێک ببینەوە"
جەنەڕاڵ کێنێس مەکێنزی، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمەریکا
جەنەڕاڵ کێنێس مەکێنزی، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمەریکا

K24 - هەولێر

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمەریکا، نیگەرانی وڵاتەکەی لە بەرامبەر پەنابردنەبەر فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی بچووک لەلایەن حەشدی شەعبی بۆ هێرشکردنە سەر بنكە سەربازییەكانیان دەبڕی و رایگەیاند ئامادەی رووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێکی سەربازیین.

كێنێس مەكێنزی فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمەریکا رایگەیاند، سەربازانی وڵاتەکەی لە عێراق، ئامادەن رووبەڕووی هەر هێرشێكی چەكداری ببنەوە و بەرگری لە خۆیان بكەن، نیگەرانی وڵاتەکەشی لەبەرامبەر پەنابردنەبەر فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی بچووک لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بۆ هێرشکردنە سەر بنكە سەربازییەكانیان لە عێراق. دەربڕی.

لەبارەی ئێرانیشەوە مەکێنزی گوتی "تا ئێستا ئەو وڵاتە لەسەر یارییە خراپەکانی بەردەوامە و گەورەترین هەڕەشەیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

پەیوەست بە دۆخی ئەمنی عێراق یەحیا رەسوڵ گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، هەماهەنگی بەردەوام لەنێوان سوپای وڵاتەکەی و هێزەکانی هاوپەیمانان هەیە، لە بواری زانیاری هەواڵگری و پاڵپشتی ئاسمانی، بۆ رووبەڕووبونەوەی داعش.
جەختیکردەوە، عێراق پێویستی زۆری بە یارمەتییەکانی هاوپەیمانان هەیە، لە مەشق و راهێنان و پڕچەککردن و پێدانی زانیاری هەواڵگری.