تیمێكی هاوبه‌شی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا دروست دەکرێت
K24 – هەولێر
وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندێكی دیوانی چاودێری دارایی عێراق لە هەولێر کۆبوونەوە و گفتوگۆ لەبارەی دروستکردنی تیمێكی هاوبه‌شی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا کراوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئه‌مرۆ 8ی حوزه‌یرانی 2021 له دیوانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، ئاوات جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی و ئابووری پێشوازی له شاندێكی دیوانی چاودێری دارایی عێراق كرد.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، به پشت به‌ستن به جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 11ی دووه‌می /ج له یاسای بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵ به ژماره 23ی ساڵی 2021 كۆبوونه‌وه، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا هه‌ڵده‌ستن به درووستكردنی تیمێكی هاوبه‌ش له چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا.
ئاماژە بەوەشکراوە له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاوات جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی و ئابووری باسی له كاروباره‌كانی تیمه هاوبه‌شه‌كه كرد كه ده‌یانه‌وێت وردبینی بۆ داهاته نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن. به‌ڵێنیدا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكار بێت بۆ سه‌رخستنی ڕێكه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا.
لای خۆشیه‌وه، موئه‌ید حوسێن عه‌لی سه‌رۆكی تیمی چاودێری دارایی به‌غدا، سوپاسی وه‌زیری دارایی و ئابوری كرد و كه هه‌میشه هاوكاری سه‌رخستنی ئه‌م پرۆسه‌یه بووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه دوێنێ 7ی حوزه‌یرانی 2021 شاندێكی هه‌رێمی كوردستان به به‌شداری ئاوات جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی و ئابووری سه‌ردانی به‌غدایان كرد و له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی به‌غدا كۆبوونه‌وه به مه‌به‌ستی دیاریكردنی میكانیزمێك بۆ ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و تاوتوێكردنی چه‌ند بڕگه‌یه‌كی ده‌ستوور تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان.