وەزارەتی کارەبا: نزیکەی 700هەزار پێوەر بەستراوە

"سەرپێچیەکان و بارزۆری سەر محاویلە و وێستگەکان کەمبووەتەوە"
پێوەرئ زیرەک
پێوەرئ زیرەک

K24 – هەولێر

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تائێستا نزیکەی 700هەزار پێوەر بەستراوە و سەرپێچیەکان و بارزۆری سەر محاویلە و وێستگەکان کەمبووەتەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی وەزارەتی کارەبا، ئەمڕۆ رێکەوتی6ی حوزەیرانی 2021 ، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان،کەمال محەمەد، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی راوێژکاری وەزارەتی کارەبای کرد. کە بریکاری وەزارەت و راوێژکارو بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت ئامادەی بوون.

لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری کارەبا جەختی لەسەر گرنگی پڕۆژەی پێوەری زیرەک کردەوەو دووپاتی لەوەکردۆتەوە کە تا ئێستا نزیکەی 700هەزار پێوەر بەستراوە کە دەگاتە لە 50%ی پڕۆژەکە و بەفیڕۆچوونی کارەبا و سەرپێچیەکان و بارزۆری سەر محاویلە و وێستگەکان کەمبوونەتەوە.

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی وەزارەتی کارەبا
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی وەزارەتی کارەبا