به‌شار كيكى: پشكى نه‌ينه‌وا له‌ بودجه‌ى 2015 نه‌دراوه‌

ئه‌و ناوچانه‌ له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق به‌ته‌واوه‌تی فه‌رامۆش كراون. ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كە پێویستە ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه‌ ئازاد كراون، ئاوه‌دان بكرێنه‌وه‌.
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/ae86747f-bbe6-4640-bc92-131a107d9294/bashar.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

به‌شار كیكی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ كوردستان 24 رایگه‌یاند، تا ئێستا وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی عێراق به‌شی پارێزگای نه‌ینه‌وایان له‌ بودجه‌ی ساڵی 2015 بۆ كه‌رته‌كانی خزمه‌تگوزاریی ئه‌و ناوچانه‌ خه‌رج نه‌كردووه‌، كه‌ له‌ ده‌ستی داعش ئازاد كراون.

كیكی گوتى: ئه‌و ناوچانه‌ له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق به‌ته‌واوه‌تی فه‌رامۆش كراون. ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كە پێویستە ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه‌ ئازاد كراون، ئاوه‌دان بكرێنه‌وه‌.