حکومەتی هەرێم زیاتر لە 230 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی دهۆک خەرج دەكات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رەزامەندی داوە
شاری دهۆک
شاری دهۆک

K24 – هەولێر

حکومەتی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە 230 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی پارێزگای دهۆک خەرج دەکات.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، بە مەبەستی پەرەپێدانی سێكتەری ئاو لە سنووری شاری دهۆك، بڕی زیاتر لە 230 ملیۆن دینار بۆ 18 پڕۆژەی ئاو خەرج دەكرێت، كە ئەو بڕە پارەیە لەسەر رێژەی %17ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دهۆكە.

روونکراوەتەوە، دوای رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لەسەر رێژەی%17ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دهۆك، بڕی 230 ملیۆن و  754 هەزار دینار بۆ 18 پڕۆژە بە مەبەستی پەرەپێدانی سێكتەری ئاوی دهۆك خەرجكرا، كە پڕۆژەكان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دهۆكەوە جێبەجێ دەكرێن.